قه‌ت پێم وا نه‌بوو داییک بوون ئاڵ و گۆرێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره بێ له ژیانمدا، به‌ڵام وا بوو. داییک بوون شوێنی به زۆر شت ته‌نگ کردووه، یه‌کیان ئه‌م وێبڵاگه‌یه و به گشت دونیایه‌کی ساێبێر که پێشوو به‌شێکی گرینگ له ژیانم بوو... سپه‌ی گه‌نمیله ده‌بێته ده مانگ و من له‌و ماوه‌یه‌دا ده جار له‌پتاپه‌که‌م هه‌ڵ نه‌کردووه... خوا گیرفانی داده سێوه بپارێزی بۆ درووست کردنی ئای پادی قامکان(ئه‌وه وه‌رگێرانی "دیا"یه بۆ ئای پاد تاچ) که منی تا ئێستا له دۆست و براده‌ران و دونیا ئاگادار کردۆت ، به‌س تا ئیستا نه‌گه‌ڕاوم بزانم ده‌کرێ به کوردیش پێی بنووسی یا نا!
دوو مانگم ماوه له پشووی داێکانه و دوایی ده‌بێ ده‌ست بکه‌مه‌وه به کار کردن و گه‌نمیله بسپێرم به باخچه‌ی مناڵان. حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و دوو مانگه تا ده‌کرێ دوور و درێژ بێته‌وه و ته‌واو نه‌بێ. پێم خۆش نییه گه‌نمیله به ده‌ست که‌س بسپێرم هه‌رچه‌ند له من باشتریشیان ئاگا لێبێت . ئه‌وه حه‌قی گه‌نمیله‌یه له لای داێکی بیت.
ده‌ڵێت مناڵ بوون ته‌له‌یه‌کی گه‌وره‌یه ژنان ئه‌سیری خۆی ئه‌کات... ره‌نگه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له پێشکه‌وتن و گه‌ێشتن به ئاواته‌کانیان ده‌مێننه‌وه، له زۆر بارانه‌وه وایه، به‌ڵام ئاوات ئه‌گه‌ر خۆی مناڵه‌که بێت چی؟ ئه‌وکات دوو پارچه ده‌بی کاتێک بیر له کار و ژیانی ئابووری و گه‌ڕانه‌وه ناو خه‌ڵک ده‌که‌یه‌وه یان له لای مناڵه‌که‌ت مانه‌وه
ده‌ی من ئیتر کاتی ژیانی ساێبرم ته‌واو بوو تا ماوه‌یه‌کی تر....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر