من مرۆڤێکی تەمەڵم، هیج نەکردنم لە هەموو شتێک پێخۆشترە، دەتوانم ڕۆژێک دانیشم چاو لە دیواری بەرامبەرم(بەرانبەرم؟) ببرم و هیچ نەکەم، دەتوانم هەموو کارەکانی کە هەمە وەپاشی دەم بە هیوای رۆژێکی نادیار، دەتوانم هەموو ڕۆژێک پلانێک برێژم و نەێکم. لە راستیدا مێشکی من زۆر بە هەڵە لە من تێگەێشتووە و رۆژێ هەزار چەقۆی بێ دەستە ساز دەکات بە هیوای دەستەیەکی کە من وێیخەم.
هەرچەند لەوەتی گەنمیلە هەیە بە ئاواتم تاوێک دانیشم، چاو لە دیواری بەرانبەرم ببرم و هیچ نەکەم بەڵام ناکرێ! لەو کاتەوە دێمەوە ماڵێ دوو چاوی گەشی بە دوای منەوە وێلە و ناکرێ خۆمی لێ بشارمەوە و ئەوەندەم هەڵدەسورێنێ تا ئەو کاتەی هەرتکمان لار دەبینەوە بۆ نوستن، کە نواندمی ئەو جار خۆی خەوی لێدەکەوێ! زۆر شت لە ژیانم دا گۆڕاوە، ئەوەی لو هەموان زۆرتر پەکی کەوتوە ژیانی ساێبێری گوڵەگەنمە...لە ڕاستیدا باشترە بڵێم گوڵەگەنم دەمێکە مردۆ... ئەوەی ماوە راستییەکانی ژیانە کە لە خەونی خۆشی ساێبێر گەلێک دوورە.
دەمێکە لێرەم نەنووسیوە، لە بەر نەبوونی کات.... کاتم هەبێ هەوەڵ چاو لە دیواری بەرانبەرم دەبڕم بۆ ماوەیەک، دوایە لێرە دەنووسم!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر