۱۳۹۰/۰۹/۲۹

ناسازی گەنمیلە

گەنمیلەکەم نەخۆشە، هەوەڵ جار نییە نەخۆش دەکەوێ بەڵام پێم وایە ئەو جارە پیستر نەخۆش کەوتووە، سەێر ئەوەیە جار لە جارێ نەخۆشێکانی کە زۆرتر هەڵامەت و کۆخەیە ناخۆشتر دەبێ، پێم وایە هەر جارەێ پشتی ڤایرووسکی نوێ لە عەرزێ دەدا ڤایرووسێکی بەقەوەتتر. بە قەوڵی دوکتورەکەی جوار پەلی قایمتر دەکا. بەڵام من نیگەرانم، نیگەرانی چرکی گوێچکەی، نیگەرانی کۆخەکانی، هی تایەکەی، هی بێ ئیشتییای، هی دەم و چاوی کە هەر دێت و باریکتر دەبێتەوە، هی هەڵامەتێک کە رۆژ بە بەرۆژ لە جێێ باشتر بوونەوە بەرەو خراپتر چوون دەچێ. ئیستا خۆشحاڵم کە بێکارم و دەتوانم لە لای بم. ئەوەم نووسی بۆ خۆم لە بیرم نەچێتەوە بێکاریش هەمیشە خراپ نییە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر