نیوە شەوێ لە خەو ڕاست بوومەوە و بیر لە ئەوەی دەکەمەوە کە هیچ پێم خۆش نییە بمرم، باسی مردنێ لە کوێ را هات؟لەوەی را رۆژی هەێنی داوەت کراوم بۆ قسە و باس لە سەر کارێک لە شارێکی دراوسێ ... بیر لەوە دەکەمەوە کارەکەم بدەنێ دەبێ رۆژێ زۆرتر لە ١٠٠ کیلۆمیتر ماشێن لێخوڕم... بیرم هاتە سەر شارەزایەتی خۆم! دوابەدوای بیرم لێ کردەوە دەێ هەوەڵ شت، بیمەی ژیان وەردەگرم نەکا شتێکم بە سەر بێت و کورەکەم بێ داییک بمێنێتەوە! هیچ نەبێ پارەیەکی وەبەر کەوێ لە جێی داییکی... دوایە دیتم نا ناسەرفێ، جارێ داییکی زۆرتر پێویستە لە پارە... بۆیە هیچ پێم خۆش نییە بمرم!
خۆ خۆشەویستی بێ یا شتێکیتر ، منێکی ٣٠ ساڵان داییکم هەبوو بە مردنی دونیام لێ رووخا دەی ئەو بەستە زمانە خۆ ئێستا ٣ ساڵ نییە داییکی هەیە. جارێ زوویە.... هەرچەند بیمەکەی هەر دەکڕم!
دەی بۆ هاتووم ئەوانە لێرە دەنووسم؟ دیسان بیرم دوای مردن لە فەرامۆشێ کردەوە کە ماوەیەکە زۆر پیس تووشی هاتووم... دیتم لە هەموو ئەو ١٠ ساڵەی پێشوو هەر ئەوەم لە بیر ماوە لێرە نووسیومە... هەوەڵێ کووتم دوایە دەێنووسم زوو وەبیرم هاتەوە کام دوایە؟ بەو بیر و هۆشەی ئێستام چاکە وەبیرم بێتەوە نووسینیش چییە! "زیبا خاتوون"ی دەروونم دەستەکانی ڕێک کووشی(وەک ئەوەی بە بێ ئاو دەستت بشۆی... دەبێتە چی؟) و کووتی دەی هەستن کچینە با دەست پێ بکەێن و هانی دام بێمە زگ ئەو لاپەڕە مردوویە.
ئێستاش بیری کۆنم لە هی تازە تیژترە و بۆیە "زیبا خاتوون"م چاک لە بیرە... سەردەمی زۆرکۆن کۆن کۆن هی زەمانی تەقە و ژێرزەمین(ئەو دەم وامان پێ دەکووت) هەموو دراوسێکان لە یەک کۆ دەبوونەوە و لە ماڵی ئەوانی ژێرزەمینیان هەبوو.... زیبا خاتوون هەموو بەیانان هەمووانی بەم شێوەی سەرەوه هان دەدا هەستن کارێک بکەن و هەرچەند خۆی دادەنیشتەوە سەر جێی خۆی بەڵام بێ هاندانی ئەو کەس هیچی نەدەکرد!
دەێ ئەوەش حەوڵی تازە بۆ شەڕ لەگەڵ فەرامۆشێ، با وەبیرم بێتەوە لە بێخەوی ئەمشەودا چیم بە سەر هات!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر