بۆ ئەوه‌ی بزانی چه‌نده بێ قه‌راری، به‌سه که‌ترییه‌ک ئاو وه‌سه‌ر نێی و ڕاوه‌ستی سه‌ری تا ده‌کوڵێ! ئه‌گه‌ر چه‌ند جار ده‌ستت بۆ برد و ئاوه‌که‌ت که‌م کرد یان جێگاکه‌ت جێبه‌جێ کرد یان تینی گەرمات زۆرتر کرد، دیاره وه‌ک خۆم بێقه‌راری.
ڕۆژێک که خه‌ریک بووم وەزگ بده‌م له فسه فسی هاورێیه‌کم کاتی چێشت لێنان، تاریفی کار جوانی خۆم ده‌کرد که له‌و ماوه‌یه‌ی دا ئه‌و سالادێکی ساز ده‌کا من ٣ چێشتم لێناوه! له سەرەخۆ کووتی ده‌زانم زۆر ئازای و به نیو ساعه‌تان ماڵێک چێشت ده‌ده‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ڕێژی و ده‌پڕژێنی رۆژێک ده‌گرێ تا پاشه‌ڵت کۆ کرێته‌وه و پاک کرێته‌وه !
دیتم ڕاست ده‌کا! به په‌له کار کردنی من حوسنێکی هه‌یه و هه‌زار عه‌یب!
تا ئێستا نەبۆت کارێکی ته‌واو که‌م و بێ عه‌یب بێت.... ڕاست ده‌فه‌رمووی هه‌ر خوڵایه بێ عه‌ێبه! به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌نده خوڵایه‌ی هه‌موو ڕۆژی ده‌ستکردی بێ هه‌ڵه و ڕێکی خۆیان ساز ده‌که‌ن ، له کوێ‌را دێن؟
چه‌ند ساڵ پێش بوو لاقم وه‌رگه‌ڕا و دوو سێ ڕۆژان ده‌بوو قالبێکی زل لە پێم کەم و له به‌ر لاق هێشه و ئه‌و که‌وشه ناچار سه‌بر سه‌بر ده‌رویشتم و نازانن چم به سه‌ر ده‌هات که ده‌مدیت ئوتوبووس و مێترۆ له پێش چاوم ده‌هاتن و ده‌رویشتن و من ناتوانم بیانگه‌مێ... ئێستا که من توانای هه‌ڵاتنم نه‌بوو، هه‌ڵات هه‌ڵاتی خه‌ڵک بۆ گه‌ێشتن به ئوتوبووسی پێشه‌وه زۆر سووک و چرووک بوو و منیش هه‌ستی شاعیرانه‌م هاتبوو و ده‌مکووت ئه‌رێ ئه‌و خه‌ڵکه بۆ کوێ هه‌ڵدێن، بۆ تاوێک ڕاناوستن چاوێک له ده‌ور و به‌ریان بگێڕن! دوو سێ رۆژ دوایه که لاقم چاک بۆوه، هه‌ست و مه‌ستی شاعیرانه‌ش نه‌ما و هه‌مان هه‌مان منیش به هه‌ڵاتان خولۆر بوومه‌وه ناو ئاژه‌لی دوو پێیان!
ئه‌و کاتی که دوو گیان بووم به تاێبه‌ت مانگه‌کانی ئاخرێ، له به‌ر قورسایی خۆم و له به‌ر خۆ پاراستن له که‌وتن و پاڵ پێوه‌نانی ئه‌وانیتر زۆر به سه‌برا و له سه‌ره‌خۆ ده‌رویشتم. ئه‌وکات تازه زانیم هه‌موو ئه‌و هه‌ڵات هه‌ڵات و بگره و بکووژه‌ی من ده‌مکرد به لانی زۆره‌وه هه‌ر ٥ ده‌قه زووتر ده‌مگه‌ینێته‌وه.
هه‌موو ئه‌و ته‌جره‌بانه نه‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی دیسان به دوای مێترۆ دا هه‌ڵنه‌یه‌م و دوو پلیکانان نه‌که‌مه یه‌ک و چێشتی نه‌سووتێنم و نامه‌ی ئیداری بێ هه‌ڵه نه‌نێرم و .....هه‌زاران په‌له وهه‌ڵه‌ی سوری تر. هه‌ر به‌س ئه‌وه‌م له ده‌ست دێت به خۆمی بێخه‌و له‌و هه‌موو سترێس وبێقه‌راری رۆژه‌وه بڵێم، گوێی مه‌ده‌یه دانیشه وێبڵاگی بنووسه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر