چه‌ند ساڵێکه له رۆژی له داییک بوونم دا به پوتێک شه‌کریش ناخوردرێم، ئه‌وه‌نده خوێنتاڵ و ڕه‌زا گران ده‌بم. به ده‌ست خۆم نییه، پیری هه‌ست پێده‌که‌م و هه‌رچه‌ند پێم وابوو هیچ فه‌رقی پێناکه‌م به‌ڵام پێی قه‌ڵسم و توڕه‌یی خۆم به سه‌ر هه‌وڵ که‌سی تووشم بێت به‌تاڵ ده‌که‌م ئه‌ویش دیاره کێیه. له‌وه‌ی رۆژه‌کان تێده‌په‌ڕن و هیچ شتێک ئه‌وه نییه به دڵم بێت هه‌ست ده‌که‌م ده‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێش ته‌واو بوو منی خوێریش به دڵی خۆم هه‌ڵنه‌په‌ریم. تێناگه‌م تا ئێستا چۆناوچۆن بام جا که‌ێفم ساز ده‌بوو و ده‌مکووت ئۆخه‌ی تا ئێره هاتووم به‌ڵام به دڵی خۆم بۆت! هه‌ر ئه‌و دڵه خوێریه له مێژه هیچی ناوێ!
جاران بۆ ڕابردووم ئامانجێکی خه‌یاڵیم هه‌بوو، بۆ وێنه ده‌مکووت بریا ده ساڵ له‌وه پێش فڵان کارم کردبا به‌ڵکوو ئێستا فڵان شت قه‌ومابا! به‌ڵێ ڕاسته خه‌ڵکی ماقووڵ و تەواو ئامانجیان بۆ داهاتوو هه‌یه هی من هه‌میشه بۆ ڕابردوو بۆت! به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێم فڵان کاره‌که‌شم کردبا ئێستا هیچ نه‌ده‌قه‌وما!
ئه‌وه نه‌قڵی دوو ڕۆژ پێشه و ئێستا ئه‌وه‌نده تووڕه نیم گه‌رچی بێ‌ئومێد هه‌ر هه‌م....ئێستا کاتی ڕاست دوای شان هه‌ڵته‌کاندنه و چش کووتنه و تێپه‌رکردنی باقی ڕۆژه‌کان هه‌ر وه‌ک پێشوو!
به هۆی فه‌رامۆشییه‌وه
(تۆ ناوی بنێ که‌مته‌رخه‌می) نه ڕۆژی له داییک بوونی که‌سم له بیره نه دڵی که‌س خۆش ده‌که‌م له ڕۆژه‌کانیاندا . به‌ڵام به عاده‌تی " جاست ئه‌ز ئیز" که ده‌بینم له سه‌ر فێسبووک یه‌کێک رۆژی له داییک بوونێتی پیرۆزبایی لێده‌که‌م، جا چ بۆم گرینگ بێت یا نا. تووڕه‌یی ته‌مه‌ن وای لێکردم رۆژه‌که‌م له سه‌ر ئه‌وێ پاک که‌مەوە بۆ ئه‌وه‌ی که‌س پیرۆزبایی نه‌کا و وەبیرم نه‌هێنێته‌وه... حه‌وسه‌ڵه‌ی لایک دانانیشم نه‌بوو! به‌ڵام خوشکه‌که‌م و کیسه بۆکسه‌که‌م نه‌یانهێشت تووڕه بمێنم ،بێ فێسبووک له بیریان نه‌چووبۆوە و حه‌ولییان دا شه‌وێکی خۆشم بۆ ساز که‌ن... هه‌رچه‌ند ئه‌و شه‌وه وه‌ک ماری سڕ وابووم به‌ڵام به‌یانی که بۆ په‌ریم باس ده‌کرد له دڵی خۆمدا گووتم ده‌ی چیدیت ده‌وێ؟ خوشکێک که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له ده‌ستی بێت یارمه‌تیته به‌رانبه‌ر به تۆ خۆی به‌رپرس ده‌زانێ، هاوژیانێک که بۆتە کێسه بۆکسی تۆ و هه‌ڵبه‌ت گه‌نمیله‌یه‌ک که تاو نا تاوێک دێت و له باوەشت ده‌کا و ماچت ده‌کا و ده‌ڵێ"دایه خۆشم ده‌وێی"
له گه‌نمیله فێر به، زۆری نه‌ماوە ئه‌م گه‌ڕه هه‌ڵپه‌رکێ.
گوڵاله، یار، دیلان،به‌یان، با زیبا، له‌ێلا، روونی،فه‌رناز، په‌ری خۆشم ده‌وێن.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر