له‌وه‌تی لێره ده‌نووسم قه‌ت نه‌مشاردۆته‌وه کێم، له‌وه‌ی نووسین به ئاشکرایی بوێری ده‌وێ زۆر ئه‌رخه‌یان نیم، به‌ڵام بێ یه‌ک و دوو، نووسینی ئه‌وه‌ی به مێشکت دادێ بوێری ده‌وێ.... ترس زۆرن، له وه‌ی ڕا بکه‌وی به‌ر ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی بیر و ڕای له‌گه‌ڵت یه‌ک نییه بگره تا ئه‌وه‌ی خڕاپ لێت تێبگه‌ن . پێوانه‌ی بوێری من ڕێک هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من ده‌وێرم بینووسم و نه‌ترسم که‌سێک بیخاته به‌ر قه‌زاوه‌تی خۆی، جا ئێستا ئه‌وه‌ش ده‌بێته پرسیار ئه‌و که‌سانه کێن... ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌بێ بیخوێنێته‌وه، نووسین لێره وەکوو نووسین له ده‌فته‌رێکی بێ سه‌ر و شوێن وایه. بوێری مانای نامێنێ، هه‌ر وەها خۆ سانسۆر کردن!
ژماره پێوی ئێره ده‌ڵێ، که‌س ئێره ناخوێنێته‌وه ئیلا که‌سێک له روسیا وه! جا ئه‌و که‌سه کوردی دەزانێ یا کورده یا ڕێگای لێ ون بۆت هاتۆته ئێره، ئه‌وه‌ی نازانم.... ئه‌و خوێنه‌ره‌ش وەکوو من خۆی سانسۆر دەکات چون بێجگه له شوێنی پێێ هیچی دی دیار نێ... ئه‌گه‌ر کوردی دەزانی: سڵاو خوێنه‌ری نیشته جێی روسیا!
.....
ڕۆژی هه‌وه‌ڵی ساڵی ٢٠١٣ رۆژمێرکم کڕی ئه‌وشتانه‌ی له بیرم دەچێ تێیدا بنووسم... هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک له سه‌رم نووسی و دوایه چۆ به دۆڵێدا... دیتم دەستم ڕەقه بۆ نووسین و خەتم گه‌ڵێک ناخۆشتر بۆت... له‌گه‌ڵ پێنووسی خۆم بێگانه بووم، یه‌کێک له‌و شتانه‌یه وەکوو ئه‌جیندا دامنابوو، نووسینی ئه‌و شتانه‌ی پێم خۆشه لێره بوو. وابزانم ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڵ ڕۆژمێڕه‌که په‌ڕ په‌ڕ بوو.
ئه‌و مانگه‌ی فیلمم زۆر دیوه، نێتفلیکس سڵامه‌ت بێ! ئێستا وۆۆدی ئاڵێنم خۆشتر دەوێ، و دەزانم جیم جارمووش ده‌رهێنه‌ری ژماره یه‌که بۆ من.... نووسیم له بیرم نه‌چێ!
باسی بوێری بوو... ده‌ڵێم که‌سێک که له ژیانیدا سه‌رکه‌وتوو بوو بوێری زۆرترە له‌وه‌ی له هه‌موو حاله‌تێکدا خۆێ بێت.... ئه‌وانیتریش زۆڕتر مه‌ێدان دەدەن به که‌سێکی سه‌رکه‌وتوو خۆێ دەڕ ببڕێ تا ئه‌وه‌ی هه‌میشه له هه‌ر هه‌نگاوێک دا دۆڕاوە... باسی سه‌رکه‌وتوویی تاێبه‌ت نییه، ده‌توانێ زۆر شت سه‌رکه‌وتن بێ، به‌ڵام ئه‌نجامی له سه‌ر بوێری که‌سێک هه‌ر شتێکه.
وۆۆدی ئالێن بوێره، ماوەیه‌کی زۆر به خۆی و که‌م و کورتێکانی پێکه‌نی و خستییه به‌ر قه‌زاوه‌تی خه‌ڵک تا به‌م جۆره‌ی که هه‌یه سه‌رکه‌وتنێکی ده‌ست که‌وێ که هاسان به ده‌ست نایه... ئه‌وانیتر که‌سایه‌تی ئه‌ویان هه‌ر ئه‌و جوورەی که هه‌یه قه‌بووڵ کردوه... گه‌رچی ده‌گه‌لیشی هاودەنگ نه‌بن. به‌خیلیم پێ دێ!

سڵاو گوڵەخان،
پاسخ دادنحذفبە یادی رۆژانی بڵاگنووسییەوە و دوای چەندین ساڵ دابڕان سەرێکم بە بڵاگەکەتدا کرد، ئێرەییم پێتهات کە، هەرچەند زۆر بە کەمییش بێت، لە بڵاگنووسیین بەردەوامیت.
نازانم چەندەت بڵاگەکانی هەشت نۆ ساڵ لەمەوبەر لەبیرماون، سەرێک نەیستان و سەرێک باران بووم.
ماندوو نەبیت.
سپاس ئیحسان بۆ به سه‌ر کردنه‌وه‌ت، منیش ده‌مێکه نانووسم، ته‌مه‌ڵی کوا دێڵێ. به‌ڵام مرۆڤ به هیواوه زیندوویه، ئێره‌م ڕاگرتوه به‌ڵکوو رۆژێک پشتی ته‌مه‌ڵیم شکاند.
حذف