زۆرتر له ٢٠ رۆژه گه‌نمیله ده‌چێته‌وه مه‌دره‌سه‌ی، ئه‌وه یانی ده‌ست و باڵم ئاوه‌له‌تره... ئێستاش ئه‌وه من ماوم و مه‌نجه‌ڵێک کاری ناته‌واو... ٤-٥ ساڵه هه‌موو ئه‌و کارانه‌م وه‌دوا خستۆ تا ده‌ست و باڵم ئاوه‌ڵه بێ. ئه‌و نووسینه به‌سته زمانه‌ش یه‌کیان. هه‌زاران هه‌زار داییک هه‌ن وه‌ک من نین، به کاری ماڵ، کاری ده‌رێ و منداڵ داری ڕاده‌گه‌ن جار و بار ده‌رسیش ده‌خوێنن یاهونه‌رێک یا سه‌نعه‌تێک یا سه‌وه‌ته‌یه‌ک فێر ده‌بن.. من ژیانم ڕاگرت بۆ خۆم تا منداڵداری بکه‌م، هه‌رچه‌ند ئه‌ویشم دروست وته‌واو نه‌کرد به‌ڵام خۆ به‌هانه‌که‌م منداڵداری بوو! دلۆڤانتر له وه‌م لۆمه‌ی خۆم بکه‌م و فێرم زوو زوو له خۆم خۆش ده‌بم، به‌ڵام ده‌ست پێکردنه‌وه زۆر زۆر دژوارتره له‌وه‌ی پێم وا بوو. دانیشتم بزانم له کوێ‌را ده‌ست پێ بکه‌م: که‌مێک ره‌نگ و فڵچه‌یه‌کم هێنا و ده‌ستم کرد به ره‌نگ کردنی که‌شه‌فێک و ده‌وری تابڵۆیه‌ک به ره‌نگی شینی "ملوانکه‌ی شین"... دوایه هاتمه زگ وێبڵاگه‌که‌م، پێم وا بێ باشه بۆ ده‌ستپێک، بۆ ئه‌ویش باش نه‌بێ خۆ ده‌توانم خۆمی پێ فرییو ده‌م که کارێکم ده‌ست پێکردۆ! با بزانم سپه‌ێ چیم پێ ده‌کرێ!

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر