هاتمه‌وه ماڵێ...
با سه‌فه‌ر و گه‌ڕانیش خۆش بێ... با له ئاخر چركه‌دا دوو دڵ بی بگه‌رێیه‌وه یا نا... با زۆریش گه‌ڕانه‌كه به دڵت بوو بێ... دیسانیش ماڵ، ماڵی خۆت شتێكی دیكه‌یه.. ئه‌گه‌ر چی بۆنی مانه‌وه‌ی لێ بێ... ته‌وار گوته‌نی "به‌خێر بێمه‌وه!"
له‌و سه‌فه‌ره‌دا بۆم ده‌ركه‌وت كه هه‌وای 2 پڵه‌ی ژێری سیفری سوێد ساردتره له هی كانادا... بڕوام پێ ناكه‌ن هه‌ر ئێستا به تاقی كه‌نه‌وه! هه‌روه‌ها بۆم ده‌ركه‌وت هه‌ر چی له لای ڕۆژئاوا ده‌چی بۆ ڕۆژهه‌ڵات، ده‌سره‌ی ئاوده‌ست ره‌قتتر ده‌بێ... له پراگ به یه‌كجار په‌ره كاغه‌زیان پێچاوه‌ته‌وه له جێی ده‌سره... ئه‌و ده‌سرانه بابه‌تی نووسینن له كاتی بیر كردنه‌وه‌ی ناو ئاوده‌ست... ره‌نگه بۆیه نووسه‌ر و فه‌یله‌سووف له ڕۆژهه‌ڵات زۆرتره له ڕۆژئاوا..
هه‌روه‌ها بۆم ده‌ركه‌وت دیتنه‌وه‌ی دووباره‌ی خۆشه‌ویستان تاسه‌ت زۆرتر ده‌كا... به‌سه‌ی نازانی و هه‌ر زۆرترت پێویسته...له ئێستاوه بیری هه‌موتان ده‌كه‌م!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر