ده‌ڵێ مۆمێك داگیرسێنه، بۆ ئه‌و گیانانه‌ی له‌م شه‌و را ئازارێ ده‌بینن...
مۆمێك داگیرسا...
به‌یانی هه‌ڵده‌ستی، ده‌ڵێن، هه‌ر یه‌ک كه‌س له گولله‌بارانی شه‌وی پێش كوژراوه. بیره‌وه‌ری كاتی شه‌ر پێم ده‌ڵێ درۆیه! شه‌و نه‌بوو ته‌قه نه‌كرێ و به لانی كه‌م ده كه‌س نه‌كوژرێ... تازه، ئه‌و شه‌ڕی چه‌ك و خۆمپاره بوو... ئێستا شه‌ڕی بۆمب و مووشه‌كه...
ئه‌مشه‌و ساڵ تازه ده‌بێته‌وه... پیرۆزبایی نه‌ورۆز ده‌بیستی و بیر له‌م هه‌موو ئاواره‌ی ده‌كه‌یه‌وه كه نازانی ئێستا له كام شوێن ساڵیان لێ تازه ده‌بێته‌وه...
چ ناكرێ، داگیرسانی مۆمێكی‌تر نه‌بێ...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر