ڕۆژ نییه كۆمه‌ڵێك نه‌مرن و نه‌كوژرێن و ئاواره نه‌بن .. ڕۆژ نییه له گۆشه‌یه‌كی ئه‌و دۆنیایه‌دا شه‌ڕ و گۆنگه‌ڵ و كێشه‌یه‌ك نه‌بی... ده‌توانی ساتێك بۆ ته‌واوی دۆنیا و ئێنسانه‌كانی ببی به هه‌ست... ده‌توانی ساتێكی‌تر دۆنیای تۆ وڵاتێك بگرێته باوه‌ش... ڕۆژێك دێ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خۆتی لێ به ساحێب ده‌زانی مان و نه‌مان و كێشه‌كانی مێشكت داگیر ده‌كا... له‌و كاتانه‌دا زۆر ساتیش هه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌یناسی مان و نه‌مانیان بۆت گرینگه... ساتێكیش هه‌یه وه‌ك بۆشایه‌كی سپی داتده‌گرێ و ئه‌وه‌ی گرینگه هه‌ر خۆتی و خۆت! پێت خۆش نییه هیچ له كێشه‌ی كه‌س ببیسی... پێت خۆش نییه ره‌شایی كه‌س بۆشایه‌كه‌ت داگیر كا...
هه‌مومان كه‌م و زۆر ئه‌و ساتانه‌مان هه‌یه، هاوبه‌ش بوون به ده‌ست خۆمان نییه...
ده‌مێكه سه‌رنجم داوه، ده‌بینم هه‌ر كاته‌ی دڵته‌نگی ئامانم لێ هه‌ڵده‌گرێ دێم و لێره شتێك ده‌نووسم... ده‌ڵێی ئێره بۆته لاپه‌ڕه‌ی ده‌رد و خه‌م و نه‌گبه‌ت هه‌ڵڕژتن! ده‌بینم ئه‌وانی تریش هه‌ر ئاوا، زۆرتر باس باسی دڵته‌نگییه... باسی ئه‌و ساتانه‌ی خۆڵه‌مێش له سه‌ری نیشتووه! كه‌س هه‌یه بێت خۆشێكانی دابه‌ش كا؟ سه‌یر نییه نه‌بێ!!... له كۆمه‌لگایه‌ك را هاتووین كه خه‌م و خه‌مخۆری رێزی تایبه‌تیان هه‌یه! بۆیه خۆشێكان ده‌بێ شاردراوه بێ...
"سرته" راست ده‌كا، سه‌رباقی هه‌موو ئه‌و ناخۆشییانه جوانێكانی دۆنیا زۆرن و ئێمه‌ین كوێرین بۆ دیتنیان! و دان پێداهێنان به درۆزنی كه‌مێك دژواره! سپاس بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ت!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر