نامه‌كه‌تم دیسان له سه‌ر را خوێنده‌وه... وشه‌كانی كه نووسیوته له به‌ر چاومه... "ترس" و "گومان" بۆته هاورێی سه‌فه‌رت بۆ ناو خۆت، به كورتی بڵێم ده‌ترسێم له‌و هاورێیانه‌ت!
هه‌موو به‌یانان ڕۆژ به بیری تۆ ده‌ست پێ ده‌كه‌م، به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م قسانه‌ی ده‌مه‌وێ پێت بڵێم... تا شه‌و ده‌بێته‌وه، هه‌زاران قسه له دایك ده‌بێ و ده‌مرێ بێ ئه‌وه‌ی بیبیستی... دڵنیام پێویستت به هیچ قسه‌یه‌ك نییه، هۆی له به‌ر چوونی ئه‌م قسانه‌ش بێ سوود بوونیانه...
هه‌موو به‌یانان چاوه‌ڕێی بیستنی تۆم ، هه‌رچه‌ند قه‌وڵێكت نه‌داوه، به‌ڵام من چاوه‌ڕێم...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر