بۆ كوردی نووسین له وێبڵاگی كوردی دا به چه‌ند شێوه ده‌توانم بنووسم:
- به دیسیپلینه‌وه له مایكرۆسافت وۆرد دا به كیبۆردی كوردی..
- له ناو ئێدیتۆری كوردی كه به زه‌حمه‌تی شان و پیلی كاك به‌رده‌قانی ساز بۆ...
- له ناو بڵاگێر دا به چاوی قووچاو... چاوی قووچاوی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی چوارخانه‌كانی له جێی پیته كوردێكان دێن لێم تێك نه‌داته‌وه...
- وه‌كوو ره‌شه‌ی دز له ناو ئێدیتۆری به‌شی كامێنت...
- له یونی‌په‌د دا نووسین هه‌تا 1000 پیت...
له‌و هه‌موو ڕێگایه دا ئه‌من یه‌خه‌ی ڕێی ئاخری به‌رناده‌م... كه ده‌ست ده‌كه‌م به نووسین نازانم سه‌ری قسه‌م به چیی ده‌ست پێ كردووه، چون پاش و پێش كردن لێره‌دا هاسان نییه .... تا ده‌گه‌مه ئاستی 1000 پیتیش ده‌ڵێ به‌سه زۆری له سه‌ر مه‌ڕۆ، بۆ جارێكی تر!... ده‌ڵێی فێرم هه‌ر له به‌رته‌نگی دا بنووسم! ده‌نا بۆم نایه... نازانم قازانجی ئه‌م ئێدیتۆره خاوه چییه وا من یه‌خه‌م گرتوه و به‌ری ناده‌م؟ .. پێش ئه‌وه‌ی 1000 پیتم ته‌واو بێ و پێم ببرێته‌وه د‌ڵێم، ڕه‌ببی خوا كه‌مێك دیسیپلینم به نه‌سیب كا و فێری ڕێی به‌ر فراوانم كات! .. ئامیـــــن!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر