ده‌مهه‌ویست له سه‌ر باسێكی ره‌شه‌ی دز نووسیوێتی و ئه‌وانی‌تر بیر و ڕای خۆیان ده‌ربریوه شتێك بنووسم، به‌ڵام دیتم زۆر دوور و درێژ ده‌بێ ئه‌وه لێره ده‌ێنووسم...
له‌وه‌تی له بیرم دێ، وشه‌ی "ئازادی" بۆته بنێشته خۆشكه‌ی زاری هه‌موو كه‌س...یه‌ك شه‌ڕی له سه‌ر ده‌كا، ئه‌وه‌ی تر خۆی له رێی به كوشتن ده‌دا، ئه‌وه‌ی تر هاواری به‌رزه بێ ئازادی ژینی بۆ ناكرێ....... هه‌موو وا ده‌زانن كه بروایان به "ئازادی" هه‌یه، به‌ڵام ئازادێكی كه مانا كراوه‌ته‌وه...هه‌ركه‌س مانایه‌ك بۆ ئازادی داده‌تاشێ و هه‌ر ئه‌و ده‌مه په‌ڕ و باڵی ده‌به‌ستێته‌وه...
من بروام به بێ سنووری باوه‌ر و كرده‌وه هه‌یه، به‌ڵام تا كاتێك
كه مافی مرۆڤێكی تر پێشێل نه‌كا... ئێتر به‌م مانایه‌وه ناتوانم بڵێم بروام به ئازادی هه‌یه، چوون له چوارچێوه‌یه‌ك دا به‌ستوومه‌ته‌وه...
ماوه‌ی 5 ساڵه كه له دونیای ئێنتێرنێت دا ده‌خولێمه‌وه... له هه‌وه‌ڵ ئی‌مه‌ێل ئادره‌س كه كردمه‌وه تا ئاخر بڵاگێك كه بۆ كه‌سێكی تر سازم كردووه هه‌موویان داوایان لێ كردووم كه رێز بۆ "ده‌بێ" و "نابێ" كانی ئه‌م سرویسه‌ی به كاری ده‌هێنم دابنێم ده‌نا بۆم نییه ئه‌م سرویسه به كار بێنم.. یه‌كێك له‌م نابێیانه كه له هه‌موو ئه‌م سرویسانه دا هه‌یه ئه‌وه‌یه كه به‌كار هێنانی ئه‌م سرویسه نابێ ببێته هۆی ئازاری كه‌سایه‌تی تر..... دیاره دۆنیای ئه‌وان ئه‌وه‌نده گه‌وره هه‌یه كه چاوت به چاوی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م یاسایانه ناكه‌وێ و ئه‌وانیش تا شكایه‌تێك به ده‌ستیان نه‌گات تووشی مۆشكیله‌ت ناكه‌ن به‌ڵام ئه‌و یاسایانه زۆر به تووندی هه‌یه... به‌ڵام له‌م كوێره دێیه‌ی كوردان هه‌موو ده‌زانن به‌رێوه‌به‌ری سیستێمێكی به كاری دێنن كێێه و ئه‌ویش ئاگای له هه‌موو نووسراوه‌كان هه‌یه... بڵێی ئه‌وه گۆناحی به‌رێوه‌به‌ر بێ؟؟؟
ئامێری پاك كردنه‌وه و بڵاك كردن له ته‌واوی ئه‌م سیستێمانه دا هه‌یه، هه‌رچه‌ند بروام به بڵاك كردن له هیچ كامیان دا نییه به‌ڵام ده‌زانم بۆ به‌رگری كردن له مافی كه‌سایه‌تی كه‌سانێك كه ئه‌م سیستێمه به كار دێنن (به رای به‌رێوه‌به‌رانی سیستێم) پێویسته...
شتێك كه له‌م ناوه‌دا سه‌رنجی من راده‌كێشێت ئه‌وه‌یه ، ئه‌وانه‌ی خۆیان بڵاگیان نییه هاواریان له هه‌موو كه‌س به‌رزتره ... داده، كاكه فه‌رموون ئێوه‌ش بنووسن و ئه‌وه‌ی پێتان وایه ئێمه‌ی ناته‌واو و ناڕێك باسی ناكه‌ین ئێوه بینووسن...ئێمه‌ش یا ده‌ێخوێنینه‌وه یا نا.... ئه‌وه كامێنتیش نییه پاك بكرێته‌وه!
هه‌روه‌ها ده‌مهه‌وێ جارێكی تر به ئه‌و به‌رێزانه‌ی گۆپاڵی "رۆشه‌نبیریان" به ده‌سته‌وه گرتووه بڵێم:
- كه‌سێك وێبڵاگ ده‌نووسێ حه‌تمه‌ن رۆشه‌نبیر نییه!
- كه‌سێك وێبڵاگ ده‌نووسێ ده‌توانێ باسی هه‌موو شت بكات و باسی هیچیش نه‌كا
- كه‌سێك وێبڵاگ ده‌نووسێ پێش ئه‌وه‌ی بۆ تۆی خوێنه‌ر بنووسێ بۆ دڵی خۆێ ده‌نووسێ
- وێبڵاگ لاپه‌ره‌یه‌كی ئازاده كه نووسه‌ری ده‌توانێ باسی هه‌ر شتێك بكات، له سیاسه‌ت و باسی كۆمه‌لایه‌تی و رۆشه‌نبیری و جۆك و سێكس و ڕخنه وقۆریات و تێكنۆلۆژی و هۆنراوه و نامه و دڵته‌نگی و رۆژمێری تاكه‌كه‌سی و................ هه‌تا بگره ئه‌وه‌ی دڵی ته‌نگت پێی خۆشه بینووسێ....
كاكه ئێمه رۆشه‌نبیر نین!! رۆشه‌نبیری پێشكه‌شی خۆتان.. فه‌رموون باسی بكه‌ن!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر