ماوه‌یه‌ك پێش فیڵمـێكم دیت به ناوی After Life - دوای ژیان- ...
مردۆكان به گشتی له هه‌ر ته‌مه‌نێك و جنسێك ده‌چن بۆ شوێنیك وه‌ك به‌رزه‌خ- limbo- ( كوردێكه‌ی ده‌بێته چی؟)... 7 ڕۆژیان مه‌ودایه تا بیره‌وه‌رێكی ژیانیان هه‌ڵبژێرن، بیره‌وه‌رێه‌كی خۆش و به‌تامی ژیانیان...
ئه‌م به‌شه له ژیانی هه‌ڵبژارده‌یان وه‌ك فیلم دیسان ساز ده‌بێته‌وه و دوای 7 رۆژ بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌چنه ناو بیره‌وه‌ری خۆشی ژیانیان و هه‌رچی تره له‌بیریان ده‌چێته‌وه... ئه‌وه‌ی نه‌توانێ بریار بدات خۆشترین بیره‌وه‌ری چییه له limbo دا ده‌مێنێته‌وه و یارمه‌تی تازه مردۆكان ده‌دا...
جاری وایه مانه‌وه له limbo هه‌ڵبژاردنه .. بۆ ئه‌وه‌ی هیچت له بیر نه‌چێته‌وه... جاری وایه هی ئه‌وه‌یه بیره‌وری خۆشت نییه و ئه‌م شوێنه سارد و بێرۆحه ده‌بێته بیره‌وه‌ری خۆشت له ژیان...
فانتزیا و خه‌یاڵ زۆره له بابه‌ت ژیانی پاش مردن... ئه‌مه‌ش یه‌كیان، به لای منه‌وه كه‌مێك سه‌یر هات، هه‌ر به‌م شێوه‌ی یه‌كێك له مردۆكان ده‌پرسی: یانی گرینگ نییه ئێمه چمان كردووه و چۆن بووین هه‌موو وه‌ك یه‌ك ته‌واو ده‌بین؟
وڵام: نا گرینگ نییه چۆن ژیاوی... هه‌موو وه‌ك یه‌ك ته‌واو ده‌بن..
......
هه‌ر ئه‌و كه‌سه بۆی ناگۆنجێ دوای مردن ئه‌و‌یش هه‌ر وه‌ك هه‌مووان بێ! ئه‌وله ناو به‌رزه‌خ ده‌مێنێته‌وه...
بڵێی ئێستا منیش نه‌مردبێم و ئێره‌ش هه‌مان به‌رزه‌خ نه‌بێ؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر