بابۆڵه چ مانایه‌كی هه‌یه ئه‌گه‌ر پارێزی نانت هه‌بێ؟
.....................................
هه‌وه‌ڵ دوو وشه‌ی ڕیتمیک که له بیرم دێ فێری بووم و زۆریش پێم خۆش بوو دووپاتی که‌مه‌وه " بابه بابۆڵه" بوو... به‌یانان بابم داده‌نیشت و بۆ مناڵه ورده‌کانی که من ئاخریان بووم بابۆڵه‌ی ساز ده‌کرد، ئانیشکم داده‌دا سه‌ر ڕانی بابم و هێشتا بابۆڵه‌یه‌کم ته‌واو نه‌ده‌کرد هاوارم ده‌هات بۆ دووهه‌می... بابه بابۆڵه!
بابۆڵه‌کانی بابم سازی ده‌کرد زۆر پوخت و گورج و گۆڵ(ئه‌وه بۆ بابۆڵه ده‌بێ؟)بوون... ئێستاش نازانم بابۆڵه‌ی ئاوا پوخت ساز که‌م، بابۆڵه‌کانی من هه‌موو شل و ول وناڕێکن، پێم وا نییه که‌س بتوانێ به بێ زه‌حمه‌ت به ده‌سته‌وه‌ی بگرێ و بیخوا!
...................................
خه‌ڵک فێرن ناو بۆ شتی ده‌دۆزنه‌وه، ئه‌وه‌ی له نانی ده‌پێچی ئه‌گه‌ر بیخه‌یه ناو ده‌ورییه‌ک ناوی ده‌نێن ساڵاد! به‌س به ده‌ست ناخورێ!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر