ده‌زانی ژیان هه‌ر وه‌ک بابۆڵه‌یه‌ک ده‌چێ؟
نانه‌که بڵاو ده‌که‌یه‌وه، به دڵی خۆت هه‌رچی حه‌زت لێیه له سه‌ری داده‌نێی، دوایه ده‌ێپێچییه‌وه و ده‌ێخۆی... که خواردت تازه ده‌زانی ئه‌وه ئه‌و نه‌بوو که پێت خۆش بوو تامی که‌ی!
گرینگ نییه چه‌نده ده‌ستت ئاوه‌ڵه بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شته‌ی له ناو بابۆڵه‌که‌تی ده‌نێێ، ئاخری هه‌ر هه‌ست ده‌که‌ی به شێوه‌یه‌ک مه‌جبوری هه‌مان شت بخۆی که ئه‌وانی دی ده‌ێخۆن!... به‌هانه تێر بوون نییه چوون نانی به‌تاڵیش تێرت ده‌کات، بۆت گرینگه چی له ناو نانه‌که بپێچی که تام و چێژێکی تاێبه‌تی هه‌بێ، که دوای خواردنی له خواردن بێزارت نه‌کاته‌وه! به‌ڵام هه‌میشه کاتێک هه‌یه هه‌ست ده‌که‌ی هه‌موو تامێکت چێژتووه و هه‌ر ژیان دووپات ده‌که‌یه‌وه...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر