دوو کچی کوردم دیت...
شتێکی سه‌ێر نه‌قه‌وماوه، به‌ڵام خۆشه دوو کچ ببینی که کوردن و تۆش نایانناسی!
خه‌ریک بووم به فارسی ده‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر قسه‌م‌ده‌کرد، بیستم ئه‌م دوو کچه به تورکی باسی من ده‌که‌ن! دوای ماوه‌یه‌ک یه‌کییان هاته پێش و به ئینگلیزی پرسی تۆ فارسی؟ گووتم نا... گووتی ئه‌ی کوردی؟؟؟ چاویشی بز بوو کاتێک پرسی... گووتم ئه‌رێ چۆنت زانی؟
گووتی ئه‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌و هاورێیه‌م باسی تۆمان ده‌کرد، من ده‌مگووت ئه‌وه کورده، ئه‌ویش ده‌ێگووت نا! تۆ هیچ له فارسان ناچی و جوان دیاره کوردی!
ئه‌وه‌ی تریان به کوردی ده‌ڵێ: کوردی ئه‌زانی؟
ده‌ڵێم : ئه‌رێ تۆش ده‌زانی؟
به ئینگلیزی ده‌ڵێ: a little
خۆیان ده‌ست ده‌که‌ن به قا قا پێکه‌نین و پێم ده‌ڵێن : ئێمه به نێو کوردین ، ده‌نا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانین که بیستت!
ناوی یه‌کییان "فیگه‌ن" ه ئه‌وه‌ی تر "قه‌ێمه‌ت"! ناوی منیش که فێر ده‌بن به دڵی خۆیان ده‌ێگۆڕن: با‌نگم ده‌که‌ن "گوولپه‌ر"....
......................................
هه‌وه‌ڵ به‌فریش باری....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر