ده‌ی ئه‌وه جاوام خوێند و نه‌بووم به خوا، هه‌ر خوا هیچ، نه‌بووم به پێغه‌مبه‌ریش، به خه‌ڵیفه بوونیش هه‌ڵیان نه‌گرتم، ده‌ی که‌وایه هه‌ر بێمه‌وه سه‌ر شوێنی خۆم دانیشم و چیتر خۆم ئه‌زیه‌ت نه‌ده‌م...
(بۆ هه‌ورامان :جاوا یا جاڤا=زمانێکی هه‌له‌ق مه‌له‌قی پڕوگرام نووسینه)
.....................................
ده‌ڵێ : بۆ ئه‌وه‌ی له ئاو نه‌ترسێی ده‌بێ تۆ ئاو کۆنترۆڵ که‌ی نه‌ک ئاو تۆ، ده‌بێ ده‌گه‌ڵی نه‌رم بی و بێڵی له باوه‌شت بگرێ، ده‌بێ ناو قوڵایی ئاوت پێ خۆش بێ...
فێرم ده‌کا چۆن له سه‌ر ئاو ڕا خۆم قووم که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه خواره‌وه، تا نیوه ده‌چمه خواره‌وه و به په‌له‌قاژه دێمه‌وه سه‌ره‌وه، ده‌ترسێم...
ده‌ڵێ : ترسای ده‌زانم، به‌ڵام دیتت نێو قوڵایی چه‌ند جوان بوو؟
ده‌ڵێم : نا چاوم قوچاندبوو له ترسان!
ده‌ڵێ : دیسان...
دیسان ده‌چمه ناوه‌وه، هه‌رچی ده‌ڕۆم ناگه‌مه ئه‌رزی قوڵایه‌که، سینگم قوڕس ده‌بێ و به په‌له‌قاژه دێمه‌وه سه‌ر ئاو.
ده‌ڵێ ئه‌وجار چی، دیتت؟
ده‌ڵێم : ئه‌وه‌نده ترسام ئاگام لێ نه‌بوو ئه‌وه‌ی ده‌ێبینم جوانه یا نا!
دوو سێ جاری تر پێم تاقی ده‌کاته‌وه، جار له جار خراپتر... ده‌ڵێ لێی گه‌ڕێ بۆ جارێکی دی، جارێ ترست له ئاو نه‌شکاوه..
ده‌ێ له‌وه‌ش دا هیچم به هیچ نه‌کرد! به‌ڵام له ناو ئاو خۆشه چاوت داخه‌ی به تاێبه‌ت کاتی قووم بوون، ئه‌وه‌م به گوێدا ناچێ... جوانی قوڵایی هه‌ر به دیتن نییه، هه‌سته‌که‌یه جوانه ئه‌ویش جوانی وه‌ک دیتنی فیلمی ترسناک!
به‌خوا ترسه‌نۆکم!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر