براکانم هه‌موو مه‌له‌ی ده‌زانن، نازانم چۆن فێر بوون به‌ڵام ده‌زانم هه‌موو هاوینان له سه‌دی سابلاخ خه‌ریکی مه‌له‌ی بوون ئه‌وکاته‌ی من پێم وابوو له میتریک ئاو دا ده‌خنکێم، شه‌وانه‌ش ده‌هاتنه‌وه به له‌زه‌ته‌وه باسی ڕۆژه‌که‌یان ده‌کرد و منیش به‌خیلیم پێیان ده‌برد بۆ ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ی هه‌یان بوو و من نه‌مبوو... هیچیش نه‌ده‌کرا من کچ بووم و ئه‌وان کوڕ!
له ژووری خۆ گۆڕین ژنێکی کورد ده‌بینم، سڵاوی لێده‌که‌م.. ده‌ڵێ هه‌موو ڕۆژێ دێته ئه‌م شوێنه، ده‌ڵێم بۆ قه‌ت ناتبینم؟ ده‌ڵێ هه‌ر دێم بۆ سۆنا نایه‌م بۆ مه‌له... ده‌پرسم خۆ مێرد و کوڕه‌کانی زۆر دێن بۆ مه‌له ئه‌ی ئه‌و بۆ نایه؟ ده‌ڵێ شوێنی مه‌له پڕه له کورد و فارسی ناسیاوی و ئه‌و شه‌رمێ ده‌کا بێت بۆ مه‌له... ده‌ڵێم ئه‌ی بۆ ئه‌وان شه‌رمێ ناکه‌ن؟ ده‌ڵێ: ئاخر ئه‌وان پیاون!
بێده‌نگ ده‌بم... کاتێک ئه‌و لێره‌ش هه‌ست به سه‌ربه‌ستی خۆی ناکا من چی ده‌گه‌ڵ بڵێم؟
...................................................
ده‌نگی Dido خۆشه، به تاێبه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ی بێ موزیک ده‌چرێ... به تاێبه‌ت کاتێک باسی "ژیان به کرێ" ده‌کا!
I haven't ever really found a place that I call home
I never stick around quite long enough to make it
I apologize that once again I'm not in love
But it's not as if I mind
that your heart ain't exactly breaking
It's just a thought, only a thought
But if my life is for rent and I don't learn to buy
Well I deserve nothing more than I get
Cos nothing I have is truly mine
I've always thought
that I would love to live by the sea
To travel the world alone
and live more simply
I have no idea what's happened to that dream
As there's really nothing left here to stop me
It's just a thought, only a thought
But if my life is for rent and I don't learn to buy
Well I deserve nothing more than I get
Cos nothing I have is truly mine
While my heart is a shield and I won't let it down
While I am so afraid to fail so I won't even try
Well how can I say I'm alive
"ئه‌مه به‌س بیرێکه، ته‌نیا یه‌ک بیر
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیانم به کرێیه و من فێر نه‌بووم بیکڕم
ده‌ی شایانی هیچ نیم له‌وه‌ی زۆرتر
چون ئه‌مه‌ی هه‌مه هیچی به ڕاست هی خۆم نییه
کاتێک دڵی من سپه‌رێکه و ناهێڵم داکه‌وێ
کاتێک ئه‌وه‌نده له دۆڕان ده‌ترسێم که تاقیش ناکه‌مه‌وه
ده‌ی چۆن بڵێم من زیندووم"
(وه‌رگێرانی به‌شی ئاخری بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بۆڵێنن! تکایه ئه‌وه‌ی بۆی ده‌کرێ که‌م و کورتییه‌کانی ڕاست کاته‌وه!)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر