که‌مێک تاێبه‌ت بۆ قژلول:
ده‌زانی حه‌زم له قژی‌لوله، زۆر جار داده‌نیشم وه‌کو پرۆگرامی \"فانی فێس\" ده‌م و چاوی کابرایه‌کی جوان ساز که‌م، هه‌وه‌ڵ قژی داده‌نێم، لول وه‌ک قژی تۆ به‌س خۆ تۆ کابرا نی! ده‌ی ده‌بێ ده‌م و چاوی هه‌بێ ئه‌و کابرایه... نازانم بۆ دوای قژی لول ده‌م و چاوی کاک حه‌سه‌نه‌که‌ی هاورێ خاڵم دێته به‌رچاوم! نا ئیسکی زۆر گران بوو... ئه‌م ده‌م و چاو نا، ده‌ی ده‌م و چاوی \"ترانس سته‌مپ\"ی گه‌نج داده‌نێم که سه‌رده‌مێک پێم وا بوو زۆر قۆزه! قژی لول و ده‌م و چاوی ئه‌و؟؟؟ ده‌بێ قژی کاڵ که‌مه‌وه له ده‌م و چاوی بێته‌وه! ئاوا سمێل و ڕدێنی هه‌بێ ده‌بێته ته‌لیسمی عیسا کاتی سه‌ره مه‌رگ! نازانم له‌و ته‌لیسمانه دا عیسا بۆ وا کز و لاوازه، که‌س نییه پارویه‌کی نان داتێ؟ هه‌موو په‌راسۆکانی به‌ده‌ره‌وه‌یه! نا حه‌زم له قژی کاڵ نییه، با قژی ڕه‌ش که‌مه‌وه و چاوی ڕه‌ش، ئێستا که‌مێک له \"یارتا یاران\" ده‌چێ، به‌س ده‌بێ قژی خاو بێته‌وه و بیهۆنێته‌وه... ده‌ێ \"یارتا یاران\" به قژی ئاواوه جوانه!
به ناشکوری ناڵێم ئه‌وه‌نده‌ێ سه‌ر ساف و لوس به بێ تاڵه موو له ده‌ور و به‌ر ده‌بینم کابرای پرچ هۆندراوه گه‌لێک جوان دێته به‌رچاوم! ده‌ێ ئه‌وه‌ش ڕه‌سمی کابرای جوان ساز کراو ته‌واو بوو!
...... ئه‌رێ چ بوو چی لێهات قه‌وڵ وا نه‌بوو کابرا جوانه‌که‌ی سازی ده‌که‌م قژی لول بێ؟؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر