به‌یانی:
ده‌بێ دانیشم جاوای بخوێنم، هه‌فته‌یه‌ک کاتم هه‌یه ببم به خوای جاوا...
ئه‌مرۆ:
هه‌موو بوون به سیاسه‌توان له‌م وڵاته... له کاتی ده‌نگدانی کانادا ئه‌ونده خه‌ڵکم سیاسه‌توان نه‌دیبوو، نازانم بۆ هه‌ر شوێنێک ده‌چم بۆ ئه‌وه‌نده باسی ده‌نگ دانی به‌یانی ئامریکایه،خۆ خه‌ڵک هه‌مان خه‌ڵکن!!
دوێنێ:
کاتژمێر که چوو سه‌ر ژماره‌ی 9 هه‌ستام، په‌نجه‌ره‌م کرده‌وه... ماڵ بێ هه‌ست و خوست بوو، ده‌ستم دا کتێبه‌که و 2-3 به‌شیم خوێنده‌وه، ئه‌وه‌نده بێتام بوو فڕێم داوه، به عاده‌تی به‌یانان دۆشم گرت و دوایه که‌تری چاییم وه‌سه‌ر نا بێده‌نگێک که که‌س له خه‌و هه‌ڵنه‌ستێ.. ئاخری شاقوڵیم هه‌ڵکرد و تا قۆڵنجی بشکێنێ نانی به‌یانه‌م خوارد و دانیشتم بزانم دونیا چ باسه... هه‌واڵه‌کانم چاو لێکرد و دیتم هه‌ر باساکه‌نی چه‌لانه، چاوم له کاتژمێری شاقوڵی کرد... ئێ خۆ ئێستاش ساعه‌ت نۆیه!! ... به‌رهه‌می ساعه‌ت گۆڕینی پاییزی، ساعه‌تێک عومری درێژتر کردم! هه‌ر بۆیه ئه‌م خه‌ڵکه له خه‌و هه‌ڵناستن، ده‌یانزانی چ باسه!!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر