بێری و هیمن و نامۆ بۆ 3 ساڵه بوونی وێبڵاگئاوا بیرۆكه‌ی خۆیان نووسییبوو كه به ته‌ما بووم و‌ڵامیان بده‌مه‌وه به‌ڵام ده‌رفه‌تم نه‌بوو (ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م له‌خۆمه‌وه ساز كردووه له جێی كامێنت ، خوا به‌نده‌كانی له شه‌ڕی زمانه‌وانی من بپارێزێ! ئامین!!)
بێری ده‌پرسێ : " پێت وایه پێمان گرتبێ؟"
دراوسێكان به سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه، ژماره‌ی نووسه‌ره‌كانی وێبڵاگئاوا زۆر نین، ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی به ڕاستی و به‌رده‌وام ده‌نووسن به‌قه‌د ژماره‌كانی قامكی ده‌سته‌كانم بن! جێی داخه ئه‌وه‌نده كه‌من! ... له هه‌واڵه‌كاندا ده‌خوێنمه‌وه وێبڵاگ شوێنی خۆێ وه‌ك مێدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ گرتووه و بێشك جێی هه‌موو مێدیاكانی‌تر ده‌گرێته‌وه! مێدیایه‌كی زۆر به ته‌مه‌ن نییه! ساڵی 1999 هه‌وه‌ڵ سرویسی وێبڵاگ دامه‌زرا هه‌رچه‌ند له ساڵی 1997 شیوازی نووسین به شێوه‌ی وێبڵاگ هه‌بوو به‌ڵام به نێوی‌تر و زۆر كه‌م هێزتر! له عومری 6 ساڵه‌ی وێبڵاگدا وێبڵاگی كوردی 3 ساڵانه‌یه، 3 ساڵ پێش كه ئێمه ده‌ستمان پێكرد وێبڵاگه‌كان ئه‌و هێزه‌ی ئێستا هه‌یانه له بواری مێدیاوه نه‌یانبوو! ئێمه‌ش ده‌مانتوانی له‌م به‌هێزبوونه كه‌لك وه‌رگرین و وه‌رماننه‌گرت!
چاوێك له ئه‌م چه‌ند وێبڵاگه‌ی به‌رده‌وام ده‌نووسن ده‌كه‌م، هه‌ركامه‌یان جیاوازن له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر، هه‌ركامه‌یان قسه‌ی تاێبه‌تی خۆێ هه‌یه! بۆ من ئه‌وه جێی شانازییه كاتێك هه‌موو مێدیاكانی‌تری كوردی ده‌بینم كه هیچ شتێكی تازه‌یان نییه بۆ نووسیین و گووتن، وێبڵاگ هه‌رچه‌ند به ده‌نگێكی نزم ،ده‌نگی خۆێ هه‌یه!
بێری به ڕای من وێبڵاگ پێی گرتووه و وه‌ك مناڵێكی داره دارێه‌تی پێویستی به یارمه‌تییه! ئه‌وه‌ی پێویستێتی دوو چاوه كه بیبینێ و پێی هه‌ڵبڵێ تا هه‌نگاوه‌كانی باشتر هه‌ڵێنێته‌وه ده‌نا هه‌ر له سه‌ر جێی خۆێ داده‌نیشێته‌وه!
وابزانم نامۆ وه‌ڵامی تۆشم داوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ به‌رده‌وام بوونی خۆم... جارێ ئه‌وه به‌رده‌وامم، ڕه‌نگه به هۆێ كاری زۆر نه‌توانم به‌م شێوه‌ی به دڵمه یارمه‌تی وێبڵاگئاوا بده‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌ستم بێ تێده‌كۆشم بیكه‌م...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر