بانگه‌وازێک بۆ نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ئازادیخوازانی کورد له که‌نه‌دا له لایه‌ن کازێوه ساڵحه‌وه...... ئه‌گه‌ر که‌س هه‌یه ڕایدم بداتێ ئه‌وه منیش هه‌م، ده‌نا ئاتاوا زۆر دووره، به پێیان ناگه‌مێ!
ماوه‌یه‌ک پێشیش که چووم بۆ دیتنی فیلمی داکومێنتری- دروشمی تورکیا، کێشه‌ی کورد- ده‌رهێنه‌ری فیلم، ژیار گوڵ، باسی ئه‌وه‌ی کرد که پرۆژه‌ی داهاتووی له سه‌ر ژنانی ئه‌نفاڵ کراو و فرۆشراوی کورده. جیاوازییه‌کی فیلمی داکومێنتری له‌گه‌ڵ فیلمی‌تری هه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌م شێوه فیڵمه شوێنی پێشاندانی به‌ڵگه‌کانه و ده‌رهێنه‌ر نابێ به‌لگه ساز بکات، به‌س ده‌بێ به‌ڵگه‌کان بدۆزێته‌وه و کۆێیان کاته‌وه! له درێژخایه‌ندا ئه‌م به دوای به‌ڵگه گه‌ڕانه و کۆ کردنه‌وه خۆێ ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی متمانه‌پێکراو و کورد بۆ مێژووی خۆێ ده‌توانی که‌ڵکی لێوه‌رگرێ. لام وایه ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته لێکۆڵینه‌وه‌یان هه‌یه یا به ته‌مان ده‌ست پێ بکه‌ن ده‌توانن یارمه‌تی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ش بده‌ن بۆ باشتر بوونی ئه‌م کاره!(من به‌خوا هیچ کاره نیم،به‌س ئه‌وه پێشنیاره.... ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌ک به ده‌نگی بڵیند بیر کردنه‌وه‌یه... )
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر