پوورم هه‌میشه ملوانکه‌یه‌کی شینی له مل دا بوو، به مناڵی که داوای ملوانکه‌که‌م ده‌کرد ده‌ێگووت: ملوانکه‌که‌ی له زێره‌کانی خۆشتر ده‌وێ و ناێدات به که‌س... هه‌رچه‌ند داوای زێره‌کانیشم کردبا هه‌ر نه‌ێده‌دامێ! نازانم ئێستا ملوانکه‌که‌ی ماوه یا نا، به‌ڵام من بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار بووم به ساحێب ملوانکه‌ی شین! ئه‌م جاره‌ش دیارییه‌کی ده‌بوو بۆ من هاتبا گه‌ێشت به خوشکه‌زاکه‌م و ئه‌ویش که وه‌ک من نوستالژیای سه‌رده‌می پوور و نه‌نکان به‌رۆکی نه‌گرتووه، ملوانکه‌ی به‌سته‌زمانی فرێدا گۆشه‌یه‌ک. منی به‌ته‌ماحیش گووتم ئه‌گه‌ر پیی جووان نییه بیدات به من...هه‌ر داوام کرد له به‌ر ده‌می شیرین بوو و گووتی به قه‌رز ده‌تده‌مێ، ئه‌گه‌ر داوام لێ کردی بمده‌وه! منیش پێش ئه‌وه‌ی له به‌رده‌می شیرین‌تر بێ زوو له ناو گیرفانم نا....
ئه‌وه وێنه‌ی هه‌مان ملوانکه‌ی شینه، به‌ڵام من له ئوریژناڵ بوونی ده‌رم هێناوه و له ده‌زووی زه‌ردی نه‌پسێن ده‌رمهێناو و خستمه داوی قفڵدار... به‌م هه‌موو ماندووبوونه‌ی له سه‌رم کێشاوه پێم وا نییه بیده‌مه‌وه! به زۆرداریش بێ بۆخۆمی ڕاده‌گرم...
ملوانکه‌ی شین، گۆزه‌ی شین، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی شین... هه‌مووی شینی ئاسمان، پێتان وانییه ئاڵای کوردستان ده‌بوو ئه‌م شینه با له جێی که‌سک و سوور و سپی؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر