جاری وایه بابه‌ت زۆره بۆ نووسین به‌لام ئه‌وه‌ی بیره ئالۆزه‌کانت کۆ که‌یه‌وه و بیخه‌یه ناو وشه و بتوانی ئه‌وه‌ی له بیرت دایه به بێ که‌می داێرێژی هاسان نییه. له خۆڕا نییه هه‌موو که‌س نابێته نووسه‌ر. شتێک پێویسته بۆ نووسه‌ر بوون زۆرتر له پێنووس و زمان و وشه... شتێک وه‌ک هه‌ستی نووسه‌ر له دانانی وشه‌کانی یه‌ک زمان، وه‌ک هوونه‌ری داڕشتنی هه‌ست و پیویست.... شتێک وه‌ک خوڵقاندن.
ئه‌مرۆ ڕۆژی ڕێز گڕتن له یادی مامۆستا هێمن بوو له وڵاتی سوێد ، که هه‌رچه‌ند دادم له سه‌ری فه‌رز کردبووین بچین، من له به‌ر چه‌رخی گه‌ردوون نه‌متوانی بچم! ئه‌گه‌رچی له‌م وڵاتیش بام نازانم ده‌چووم یا نا، چون زۆر دڵم ده‌گه‌ڵ سێمیناری ئاوا نییه. ئه‌م ماوه‌یه‌ش به‌م بۆنه‌وه‌وه زۆر که‌س له دیمانه و وێبڵاگه‌کاندا بابه‌تییان نووسیوه، که زۆریش له رێزگرتن نه‌ده‌چوون! هێمن کێ بۆ و چ بیر و باوه‌رێکی هه‌بۆ یان شێوه‌ی ژیانی تاکه‌که‌سی چۆن بۆ زۆر گرینگ نییه کاتێک ده‌بینین ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و له سه‌ر هونراوه و زمانی کوردی داناوه، بێ وێنه‌یه و زۆری پێده‌چێ تا هێمنێکی تر له ناو کورده‌واریدا هه‌ڵکه‌وێ. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س بۆ رێزلێنان له هێمن که ئه‌و"نووسه‌رێکی خوڵقێنه‌ر" بوو...
ملوانکه بابه‌تێکی جوانی له زمان خودی هێمن له وێبڵاگه‌که‌ی داناوه، که لێره ده‌توانن بیخوێننه‌وه!
هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته‌ی له 65 وشه‌دا له دیمانه‌دا نووسراوه جووان نووسرابوو:
له کوێوه بۆ کوێ
کوڕه ئاغایان نارد ببێته مه‌لا. زۆرزانی مه‌لا، ته‌مبه‌ڵی ئاغا، هه‌ست و سه‌رده‌می، کردیانه شاعیری کۆمار. له داخی خزمی خوێڕی و ئاشنای ئه‌حمه‌ق هه‌ڵات، له دووره‌وه ناڵاندی. گه‌ڕایه‌وه، هه‌موو به‌پیریه‌وه چوون، ڕای جیاوازی ده‌ربڕی، تاوانباریان کرد. زه‌مانه‌ی ڕووره‌ش مه‌ودای سه‌رکێشیی قه‌ڵه‌می نه‌دا، به‌ڵام بیری مووقه‌ڵێشی تا دواپشوو ڕێگه‌ی عه‌شقی ئازادیی پێبڕی. نه‌یارانیشی پاشه‌رۆکی به‌نرخیان پێ‌بڕا. ناوی کورتی یه‌گجار به‌رزه، یادی پیرۆز.
ڕه‌شه
(ئه‌رێ بڵێێ ئه‌وه هه‌مان ڕه‌شه‌ی ئاوایی بێ؟ کاکه ئه‌گه‌ر خۆتی ئه‌وه بۆ نانووسی؟)
..................................................................................................................
له گه‌ران له ناو ماڵپه‌ری لق و پۆپاندا (کورد) ئه‌م چه‌ند ماڵپه‌ره‌م که‌وته به‌ر چاو.
ماڵپه‌رێک بۆ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و دانانی کتێبه‌که‌ی "سێکس و شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلامدا" . با بیخوێنینه‌وه بزانین بۆ وا ئیسلامێکان تووڕه‌ن. (من هێشتا نه‌مخوێندۆته‌وه!)
ماڵپه‌ری کوردداون بۆ دابه‌زاندنی پرۆگرام و به‌رنامه‌ی به سوود.
ماڵپه‌ری سه‌رچاوه‌ی گه‌ڕۆک، به‌خوا نێوێکی باشت دۆزیوه‌ته‌وه! به‌س بریا دۆمێنه‌که‌شی هه‌مان نێو با له بیرمان نه‌چووباوه!
کوردیش سینما، زۆریش نییه ماڵپه‌ره‌که ئاوه‌دان کات، به‌ڵام هه‌ر باشه هه‌بێ!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر