۱۳۸۲/۰۷/۱۱
خاک
سازی ناساز
بلبلی باڵشكاوی وه‌ختی گوڵم
هه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دڵی له كوڵم
كوردی به‌ندیی به‌یانی نه‌ورۆزم
گڕی گرتووه ده‌روونی پڕ سۆزم
موغی بێ ئاگری شه‌وی یه‌ڵدام
چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی ناپه‌یدام
كه‌وی بێده‌نگی نه‌وبه‌هارانم
گوڵی بێره‌نگی چاو له بارانم
كونجی جێژوانی چۆل و خامۆشم
سێبه‌ری نازه‌نینی ڕه‌شپۆشم
ده‌ستی به‌ربووی كچی گه‌ڕی شاییم
هه‌ستی خنكاوی لاوی سه‌وداییم
كێلی گۆڕی شه‌هیدی گومناوم
تاكه داری كڕووزی بێ ئاوم
ده‌فته‌ری شیعری شاعیری ڕووتم
شه‌می سه‌رگۆڕ و داری تابووتم
كونی گیراوی كۆنه شمشاڵم
خه‌ونی ئاڵۆز و خاتیره‌ی تاڵم
ژیله‌مۆی ئاگری به‌یانانم
باوكی فرمێسك و كوڕی ژانم
باڵه سووتاوه‌كانی په‌روانه‌م
شوشه باده‌ی به‌تاڵی مه‌یخانه‌م
چڵه ڕیحانی دووره دێراوم
سازی ناسازی هه‌ڵپه‌سێراوم
تكه ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم
خه‌سته و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم
ئاخرین تیشكی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕه و زیزم
چۆن ده‌توانم به تۆ بڵێم من چیم؟!
خۆم گومانم هه‌یه كه هه‌م یا نیم؟!
" مامۆستا هێمن"
سترانبێژ: مه‌ریه‌می ئیبراهیم پوور (خاك)
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر