گۆتم: دوو خه‌ت 649...
دوو خه‌ت super 7 ی دامه ده‌ست و منیش بێ ئه‌وه‌ی چاوی لێ بكه‌م یان به بیرم دا بێ پاره‌یه‌كی زۆرترم داوه، هاتمه‌وه ماڵێ!
دوای هاتنه‌وه خه‌ون و خه‌یاڵه‌كان ده‌ستی پێ كرد، ها ئه‌گه‌ر بیبه‌مه‌وه چ به سه‌ر ئه‌و هه‌موو پاره‌ی دێنم!؟...كاكه ده‌ستم كرد به خه‌رج كردن و دابه‌ش كردنی پاره‌كان و له ئاخر دا كه‌مێكیش قه‌رزدار هاتمه‌وه و زۆر زۆرتر له پێشوو په‌رۆشی بێ پوولی!... ئه‌و هه‌موو فیكره تووشی ژانه زگی كردم!...هه‌تا كاتی ده‌رچوونی ژماره‌كان هات ئه‌و فیكر و خه‌یاڵانه ئیسراحه‌تی لێ هه‌ڵگرتم... دانه دانه خه‌ته‌كانم چاو لێ كرد و به‌خته‌وه‌رانه هیچیان ده‌رنه‌چوو بوون تا گه‌یشتمه خه‌تی ئاخر( له 6 خه‌تان!) دیتم یه‌ك ... دوو... سێ ژماره ده‌رچۆ... یانی خه‌تێكی به‌لاش!!
ئێستا ناوێرم بچم ئه‌م خه‌ته به‌لاشه وه‌رگرم... ده‌ترسم هه‌موو ئه‌و فیكر و خه‌یاڵانه دیسان دووپات بێته‌وه... منیش تاقه‌تی سترێسم نییه! كه‌س خه‌تێك super 7 ی گه‌ره‌كه؟؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر