هاتم بڕۆی چاك كه‌م چاویم كۆیر كرد! ئێستا كه شتی نوێ له بڵاگێر دا پۆست ده‌كه‌م جار و بار هه‌ڵه‌م لێده‌گرێ، ئه‌و جاره‌یان داوام كرد چاكی نه‌كا و كلكی نووسراوه‌كه‌ی پێشوو په‌ڕئ...
سپاس بۆ تێبینێكانتان له سه‌ر نووسراوه‌ی پێشوو، به‌ڵام خۆم هیچ هه‌ست به نائومێدی ناكه‌م، هه‌وه‌ڵ 2 كه‌س بوین ده‌ستمان پێ كرد، ئێستا نزیك به 60 كه‌س هیچ نه‌بێ بۆ جارێك ئه‌م ئه‌زموونه‌یان تاقی كردۆته‌وه... لام وایه وێبڵاگ ئامێرێكه كه ده‌بوو به كوردیش هه‌بێ و ئێستا هه‌یه، ئیتر جه‌ماعه‌ت كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن یان نا، یان بڵێین چۆنێتی كه‌ڵك لێوه‌رگرتنیان ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیانه...
ڕه‌شه‌ی به‌رێز ده‌ڵێ: "كزی بابه‌ته‌كانیش ده‌وری خۆی ده‌گێڕێ، وێڕای ئه‌وه كه مرۆڤ به گشتی بیستن و دیتنی پێ له خوێندنه‌وه و بیرلێكردنه‌وه و نووسین خۆشتره، هه‌ر بۆ كوردیش وا نییه. له ئوروپا و ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ی فلیم و تی‌ڤی بینه‌ری هه‌یه كوا كتێب و ئینترنێت هه‌یه‌تی؟؟ " بۆ یه‌كسان بوونی مرۆڤی كورد ده‌گه‌ڵ ئامریكایی و ئورۆپایی قسه‌یه‌ك نییه، به‌ڵام جیاوازێك كه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه منی كورد توانای هه‌ڵبژاردنم زۆر كه‌متره ته‌نانه‌ت ده‌گه‌ڵ فارسێك، عه‌ره‌بێك یان توركێك. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رباقی دیتن و بیستن حه‌زی له خوێندنه‌وه‌شه، ئه‌ده‌بیاتی نووسراوه‌ی كوردی وه‌كو ده‌ریایه‌كی بێ ئاو وایه... ناچار خۆ به زمانه‌كانی تر هه‌ڵداوه‌سی! له زۆر بابه‌تانه‌وه نه‌بوونی ده‌سته‌ڵات هۆی هه‌ژار بوونی ئه‌ده‌بیاتی نووسراوه، بۆیه هه‌بوونی ئامرازێكی سه‌ربه‌ست له هه‌موو ده‌سته‌ڵاتدارێك، گرینگه كه هه‌بێ . وێبڵاگ ده‌توانێ یه‌كێك له‌م ئامرازانه بێت.
..................................
جار و بار كه بابه‌تێكی نوێ ده‌نوسم، چاوێكیش له به‌شی ئارشیڤ ده‌كه‌م بزانم ساڵێك پێش ئه‌و ده‌مانه چییم نووسیوه... بۆ من كه قه‌ت ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریم نه‌بۆ و زۆر به وڕدی بێره‌وه‌رێكانم وه‌بیر نایه، ئه‌وه وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕابردو وایه... زۆرێك له هه‌ست و بیره‌وه‌رێكانی ئه‌م رۆژانه‌م وه‌بیر ده‌خاته‌وه... ئه‌و كاتانه‌ی مرۆڤ تاقه‌تی ڕابردووی هه‌یه، ئه‌م ئاوڕ دانانه‌وه ناخۆش نییه!
۱۳۸۲/۰۷/۲۴
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر