تا ئێستا زۆرتر له 60 وێبڵاگی كوردی ده‌ستییان به نووسین كردووه و زۆربه‌یان دوای تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی كورت ده‌ستییان كێشاوه‌ته‌وه، له‌م ناوه دا چه‌ند وێبڵاگێك داوایان كردووه كه ناویان له ریزه‌كه‌دا نه‌مێنێ به هۆی نه‌نووسینیان، ئه‌وانی تر خۆیان بێده‌نگ ده‌ستییان كێشاوه‌ته‌وه...
هه‌ست و سۆزی كوردایه‌تی ده‌ڵێ:
- كوردی جوانترین و ڕه‌سه‌نترین زمانی دونیایه.. به كوردی نووسین ئه‌ركه بۆ منی كورد بۆ پاراستنی زمانه‌كه‌م یان بڵێین كه‌سایه‌تێكه‌م...نووسراوه‌یه‌كی كوردی زۆر به بایه‌ختره له نووسراوه به زمانی تر..... و هه‌زاران هه‌ست و سۆزی به كۆڵی‌تر... به‌ڵام هه‌ست و سوز له‌گه‌ڵ راستێیه‌كان ناگونجێ!
راستێیه‌كان ده‌ڵێن:
- بۆ نووسینی ئاسایی ئه‌وه‌ی پێویسته بابه‌تێكه و لاپه‌ره‌یه‌ك و پێنوسێك... (هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر شاره‌زایی له نووسین دا ئاسایی بزانین، به‌ڵام بۆ زمانی كوردی ئه‌وه‌ش زۆر ئاسایی نییه! ) به‌ڵام له ناو كوردان دا ده‌بینین نووسه‌ری هه‌ڵكه‌وتوو زۆر كه‌من، ئه‌م نووسراوانه‌ی به كوردی ده‌نووسرێن و مرۆڤ حه‌ز بكا زۆرتر له جارێك بیانخوێنێته‌وه ناگاته ژماره‌ی قامكه‌كانی ده‌ست...
بۆ نووسین به كه‌ڵک وه‌رگرتن له پێنووسی مۆدێرن وه‌ك كامپیوتێر و بڵاو بوونه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی دونیا، پێویست به لێزانین له به‌كارهێنانی ئه‌م ئامرازه‌ش هه‌یه، كه وایه سه‌یر نییه وێبڵاگی كوردی دوای ساڵێك و 5 مانگان هه‌ر چۆڵه! هه‌رچه‌ند وێبڵاگ نووسین زۆر به
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر