هه‌وه‌ڵ جار نییه ده‌ێبینم، هه‌موو جارێ له كلاسه‌كه له لای چه‌په‌م ڕاده‌وه‌ستێ... به‌قه‌د بزه‌یه‌ك یان سه‌ر ڕاوه‌شاندنێك به نیشانه‌ی سڵاو ئاشناین! به‌ڵام ئه‌مجار له‌م ژوره بچووكه‌دا به‌رانبه‌ر یه‌ك دانیشتووین، بزه‌یه‌ك دێته سه‌ر لێوان، له خوامه سه‌ری قسان نه‌كاته‌وه بۆیه چاوه‌كانم ده‌قووچێنم! تاوێك دوایه چاوم هه‌ڵدێنم ده‌بینم چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه و ده‌ڵێ: سڵاو، ببوره قسان ناكه‌م ، من كه‌ڕم و هیچ نابیستم...
نازانم چ بڵێم، كه‌مێك شه‌رمێ ده‌كه‌م، ئه‌و پێی وایه دوو كه‌س له ژورێكی بچووك دا ده‌بێ ده‌ست به قسان بكه‌ن و ئه‌و ده‌بێ پێم بڵێ هۆێ قسه نه‌كردنی چییه ده‌نا جوان نییه! منیش تاوێك پێش خۆم له قسان ده‌پاراست بێ هیچ هۆیه‌ك!
...................................
ئه‌مرۆ پرسیت بۆ هیچ له گوڵه‌گه‌نم ناقه‌ومێ؟
گوتم بێتاقه‌تم...
بێتاقه‌تی به‌هانه‌یه، خۆ لادانه و هیچی تر...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر