ده‌ی سه‌لامو‌ن عه‌له‌یكوم!
دیتم گوڵه‌گه‌نم وا بێوازه ئاگر له جگه‌رم به‌ربوو. گووتم ده‌بێت هه‌ر خۆمی بگه‌یه‌نمێ. به‌خوا باوكم ناهه‌قی نییه تاقه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی لای مه‌ی نینه. به‌هه‌ر‌حاڵ وا ئێستا لای ئه‌و خانم گوڵه‌م و بۆ خۆم چوارمشقی دانیشتووم و به به‌رمیل چای گه‌رم هه‌ڵده‌قوڕێنم. كه‌سێك نییه بڵێ مردووت مرێ به‌م هاوینه و چای گه‌رمی چی. ئیدی بۆ خۆمان قسه‌و غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ین. بۆ هه‌ندێك كه‌س: هییییی ئێره هه‌وا گه‌رمه و خۆره!!!
تۆ چاو چه‌نده نه‌دید به‌دیدم. هه‌ندێك شتی دی ڕوویداوه به كه‌س ناڵێم. بۆ نمونه ئه‌مڕۆ جلمان شت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تی شێرته سووره‌كه‌ی من له كوێ هه‌ڵواسرێت گفتوگۆیه‌كی زۆر قوڵ و درێژخایه‌ن ڕوویدا، له كۆتاییدا به خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ماستاو كۆتاییمان به گفتوگۆكه هێنا و بڕیارمان دا كه تیشێرته‌كه‌ی من له نێوان تیتۆڵێكی سپی و سه‌وز و زه‌ردا هه‌ڵواسرێت. كوردین هه‌موو، كوردین هه‌موو، ترالالا....
ژیان له نهۆمی 17ه‌شدا خۆشه، لێره یان ده‌گه‌مه خوا یان خۆم ده‌كوژم ئه‌گه‌ر دڵم بشكێنرێت.
تۆ سه‌یری منی كۆپه هه‌رگیز خانوبه‌ره‌ی ئه‌وه‌نده به‌رزم نه‌دیتبوو هه‌ر كه گه‌یشتم و نه‌گه‌یشتم ویستم بچمه سه‌ربانه‌كه و له‌وێ ئاڵای وێبڵوگاوا داچه‌قێنم و وێنه‌یه‌كی خۆمیش به‌و سه‌ربانه‌وه بگرم. وێنه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ چاویلكه‌یه‌كی ڕه‌شی ئه‌ستوری قه‌راغ زیوین و پانتۆڵ و چاكه‌تی خوریدار و ئیدی ئه‌و به‌ندو به‌ساته. تا گوڵه‌گه‌نم به گوێچك هێنامیه خوارێ و گووتی تازه تۆ مافت به‌سه‌ر ئه‌م ئاواییه‌وه نه‌ماوه، ده‌ی بۆ خوارێ. منیش لچ و لێوارم شۆڕ بووه‌وه وه‌كو كاسه‌ی كه‌ل. هێنده هاوار و زیركاندم تا دڵی نه‌رم بوو ڕوحمی پێ‌كردم و ئه‌وه كلیلی ماڵه‌كه‌ی له لامه. ده‌ی ئه‌وه با‌نگم ده‌كات بزانم كاممان له تاوڵه‌دا زیره‌كین. ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بێته‌وه دوای دێمه‌وه خزمه‌تتان.
په‌ریله
( خۆ خه‌یاڵ كه‌سی نه‌كوشتووه!)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر