چووم بۆ دیتنی فارێنهایت 9\11 ... 6 ساڵ بوو سه‌ره‌گڕتنه‌وه بۆ دیتنی فیلمم نه‌دیتبوو، ئه‌وه ئه‌وه‌شم لێره دیت! چووم ساعه‌ت 6 فیڵمه‌كه ببینم، بلیتی ساعه‌ت 6:30 ده‌فرۆشرا ، كه سه‌ره‌م گڕته‌وه بۆ كرینی بلیتی 6:30 ئه‌ویش پێش ئه‌وه‌ی بگاته من ته‌واو بوو و ئه‌وجار بلیتی 7:40 فرۆشرا... ئاخری به جیڕه جیڕ بلیتێكی 7:40م ده‌ست كه‌وت... تازه خوا چاكه‌یان بۆ بكات كه له 5 ساڵۆنی ئه‌م سینه‌مایه چواری هه‌ر ئه‌م فیڵمه‌ی هه‌بوو!
دوێنێ لێره ڕۆژی ده‌نگدان بۆ هه‌لبژاردنی ده‌وڵه‌تی فێدێڕاڵ بوو و گۆیا مایكڵ مۆر به په‌له په‌ل فیڵمه‌كه‌ی ناردبوو كه پێش ده‌نگدان، فیڵمه‌كه ڕای خه‌ڵك بگۆڕێ نه‌كا كانسێرڤاتیڤه‌كان(پارێزه‌ران) سه‌ركه‌ون! ده‌ی خه‌ڵكیش چوون بۆ دیتنی فیلمه‌كه‌ی و زۆڕتر له هه‌موو فیڵمێك تا ئێستا بینه‌ری هه‌بووه و هه‌روه‌ها پارێزه‌رانیش سه‌ر نه‌كه‌وتن!
(پێم خۆش بوو پارتی پارێزه‌ر سه‌ر نه‌كه‌وتن به تاێبه‌ت ئه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی ئێمه! له خۆیان ئێسك گڕانتر و خوێنتاڵتر نییه... به تاێبه‌ت نوێنه‌ری گه‌ڕه‌كی ئێمه!... لێره باوه كه ئه‌م نوێنه‌رانه بۆ ده‌نگ هێنانه‌وه ، پێش كێبه‌ركێی ده‌نگدان ماڵ به ماڵ ده‌ڕۆن و خۆیان به خه‌ڵك ده‌ناسێنن... ئاوا بوو كه منیش ئه‌م نوێنه‌ره‌ی كانسێرڤاتیڤی گه‌ڕه‌كی خۆمانم ناسی! هه‌رچه‌ند حیزبه‌كانی‌تریش زۆر باشتر له ئه‌وان نین، هه‌ر قسه زله‌كانیان خۆشتره و هیچیتر...)
فیڵمه‌كه هه‌ر وه‌ك هه‌موو فیڵمه‌كانی "مایكل مۆر" بوو، نه زیاتر نه كه‌متر! وه‌كوو فیڵمه‌كانیتری كه به شێوه‌ی به‌ڵگه‌یی(داكیومێنتری) ساز كراوه هه‌ڵگری ڕه‌خنه‌ی توند و تیژی مایكل مۆره دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به شه‌وێك دونیا تێك ده‌ده‌ن! شتێكی له فیلمه‌كانیدا گرینگه ئه‌وه‌یه كه مایكل مۆر وه‌ك ئامریكاییه‌ك پرسیار ده‌كا نه‌ك مرۆڤێك كه ده‌توانێ خه‌ڵكی هه‌ر شوێنێك بێ وه یان له پێناو مرۆڤایه‌تی... هه‌ر به‌م پێناسانه‌ی بۆ ئامریكاییه‌ك تاریف كراوه وه‌ڵامی ده‌وێته‌وه...هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێ وه‌ڵامده‌ره‌وه بێ!
چون مه‌نتقێكی هاسان بۆ دارژتنی پرسیاره‌كان به كار دێنێ و له بیری ناچێ كه جار و بار بیكاته گاڵته و فشه، بۆیه هه‌موو كه‌س له فیڵمه‌كانی ده‌گه‌ن و پێیان خۆشه... ڕه‌نگه بۆیه فیڵمه‌كانی ئه‌وه‌نده بینه‌ری هه‌یه...
به‌ڵام فیلمی فارێنهایت 9\11 دوپات كه‌ره‌وه‌ی كتێبی پارێتی به ناوی dude, where is my country? ... ئه‌وانه‌ی ئه‌م كتێبه‌یان خوێندۆته‌وه كاتی دیتنی فیلم ئه‌م دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌ست پێده‌كه‌ن.... به‌ڵام بڵێی كتێبه‌كه ئه‌وه‌نده خوێندرابێته‌وه كه فیلمه‌كه ده‌دیترێ؟ بۆ ئه‌وانه‌ی تاقه‌تی كتێب خوێندنه‌وه‌یان نییه فیلمه‌كه هه‌ر 2 ساعه‌ت ده‌خایه‌نێ ئه‌گه‌ر وه‌ك منییان به سه‌ر نه‌یه!
له بیرم چوو بڵێم: ئه‌م فیلمه ده‌ستپێكێكی جوانی هه‌یه، ده‌ستپێكێك كه ئه‌م فیلمه له فیلمێكی به‌س به‌ڵگه‌ییی جیاوازده‌كاته‌وه.... كاتێك ئه‌وانه‌ی ده‌رهێنه‌ری فیلم هه‌ڵسوكه‌و‌تیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ یه‌ك به یه‌ك وه‌كوو ئارتیستێك خۆیان ده‌رازێننه‌وه بۆ ده‌سپێكردنی شانۆیه‌كی كه هه‌ر خۆیان ده‌زانن چۆن كۆتایی پێدێت ... دوابه‌دوای ئه‌م ڕازاندنه‌وانه فیلم ده‌ستپێده‌كات!
ئه‌مه‌ش به‌شێك له كلیپه‌كانی!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر