وێنه‌كانی له كوردستان ڕا بۆێ هاتووه نیشانم ده‌دا، ده‌ست له سه‌ر وێنه‌ی كچێكی گه‌نج داده‌نێ و ده‌ڵێ: دایكم و بابم ئه‌م كچه‌یان بۆ براكه‌م هه‌ڵبژاردووه و به ته‌مان داوای بكه‌ن...
ده‌ڵێم : پیرۆزه، به‌ڵام كه‌مێك زوو نییه؟ خۆ براكه‌ت ئیستا مه‌دره‌سه‌ی ته‌واو نه‌كردووه؟.. ( براكه‌ی به زه‌حمه‌ت ئه‌گه‌ر 17-18 ساڵی بێ!)
ده‌ڵێ: بابم ده‌ڵێ ئاوا باشه!
ده‌ڵێم: ده‌ی خۆێ دیاره به دڵێتی كه ده‌تانهه‌وێ ژنی بۆ بێنن!
ده‌نگی كز ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: نا هیشتا نازانێ... قه‌وڵ وایه دوای خوازبێنی ئه‌گه‌ر "ماڵی كچه" وه‌ڵامییان داوه پێی بڵێین!
واقم وڕما! ده‌ێ ئاخر چۆن وا ده‌بێ؟ ئه‌گه‌ر هات و گووتی نا چی؟ كچی خه‌ڵك بۆ به هیواده‌كه‌ن؟ به‌ڵكو براكه‌ت لێره دڵی به كچێكه‌وه بێ؟
ده‌ڵێ :حه‌قی چییه بڵێ نا، هه‌رچی دایكم و بابم بیڵێن هه‌وه، بۆ ده‌نا به‌ر بووه حه‌ز له كچان بكا!
.......
وێنه‌ی كچێكی ترم نیشانده‌دا، ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ش "دۆستی كچی" خاڵمه... خاڵی له كوردستان ده‌ژی!
ده‌ڵێم جا وێنه‌ی ده‌ستگیرانی خاڵت له لای تۆ چ ده‌كا؟ ده‌ڵێ ده‌ستگیران نا، هه‌ر دۆست! هێشتا نه‌چوونه داوای ، داوام كردووه بۆ منی بنێرێت بزانم به دڵم ده‌بێ یا نا!
ده‌ڵێم جا پێت وایه قسه‌ی تۆ ده‌چێ له‌م ناوه‌دا؟ ده‌ڵێ نا، هه‌ر وا بۆ خۆشی!
.....
خاڵی له كوردستان بۆێ هه‌یه كچێكی خۆش بوێ و ده‌گه‌ڵی دۆست بێ! براكه‌ی بۆێ نییه لێره حه‌ز له كچان بكا و پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته داوی كه‌س ده‌بێ بیبه‌ستنه‌وه!.... ئاخ كه ئه‌م داییك و باوكانه چه‌نده به فكری مناله‌كانییانن!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر