پشوی هاوینیم ده‌ستی پێکردووه، قه‌ول وا نییه له‌م پشوویه‌دا بۆ هیچکۆ بچم، به هیوای هیچ کارێکی تاێبه‌تیش نیم، به‌س ده‌بێ کاره وه‌دوا که‌وتووه‌کانی پێشووم رێک و پێک بکه‌م. ریزی ئه‌و کارانه‌ی ده‌بێ بیکه‌م ده‌نووسم...ریزه‌که دوور و درێژ ده‌بێته‌وه! وازی لێدێنم و سه‌ر به ماڵی ده‌ر و جیران و ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌ڵێی 100 ساڵه نه‌مدیتوون داده‌که‌م... دونیایه‌کی ناخۆشه... پڕه له کوشتن و بڕین و له یه‌ک تێنه‌گه‌ێشتن... بێخه‌به‌ری چه‌ند خۆشه!
................................................................
وێنه‌کانی شوانه ده‌بینم کزه‌م له دڵ دێ، وه‌بیر هه‌وه‌ڵ ته‌رمێکی کوژراو ده‌که‌ومه‌وه که دیتم، هه‌ر وه‌کوو شوانه ده‌چوو، به‌س دڵی پڕ بوو له فیشه‌ک... ئه‌وکات که‌س بۆی گرینگ نه‌بوو مناڵ بوی نییه ته‌رمی کوژراوان ببینێ، ڕه‌نگه چوون مناڵ بۆی هه‌بوو بکوژرێ، دیتنی کوژراو چ نییه له چاو کوژران!
...............................................................
ڕۆژنامه‌کان پڕه له باسی شێخ زانا و دار و ده‌سته‌ی قه‌سابی تا ئه‌مرۆ باسم نه‌بیستبوو... بروا که تا دوێنێ به‌خته‌وه‌رتر بووم! ئه‌مه‌یان وه‌ک سه‌ره‌تان وایه.... گۆیا موریدیشی هه‌یه، هه‌ر که‌مێک دوورتر له‌م شوێنه‌ی شوانه نه‌زانی ده‌ێکوژێ، نه‌زانی له ره‌نگ و روخسارێکیتردا موریدی هه‌یه!
..............................................................
..... شه‌ڕ زه‌وی ئاسمانی ته‌نیوه. شه‌ڕ کون به کون به دووامانه‌وه‌یه‌وه و نازانی بۆ کوێ بڕۆی....
دوێنێ بو هاورێیه‌ک باسی بیره‌وه‌ری شه‌ڕم ده‌کرد.. باسی ئه و‌م بۆ ده‌کرد که پیسی و گڵاوی شه‌ڕ له هیچ وشه‌یه‌ک دا ناگونجێ و ده‌بێ به سه‌رت هاتبێ تا بزانی چۆنه! باسی ئه‌وه‌م ده‌کرد که هیچ شه‌ڕێک پیرۆز نییه و نابێ... که هیچ شتێک ئه‌وه‌نده پیرۆز نییه که له پێناوی هیچ مرۆڤێک بکوژرێ... نه‌زانی ده‌مانکوژێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک!
....ژیان خۆشه، نابێ ئاوها ناشرین بکرێت...
.............................................................
پێم خۆش نه‌بوو دوای ماوه‌یه‌ک که مه‌ودای نووسینم په‌ێدا کردووه ئاوا تاڵ و ناخۆش بنووسم، منیش ده‌ڵێم ژیان خۆشه نابێ ئاوا تاڵی بکه‌ێن....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر