ده‌ڵێم مرۆڤ له کاتی خه‌م و ده‌رد دا له یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه دێنه فریای یه‌ک!
ده‌ڵێ: زۆر بڕوا به‌م قسه‌یه مه‌که، مرۆڤ به‌شێک له سیستێمی بایالۆژیه و هه‌میشه مانه‌وه‌ی خۆێ به‌لاوه گرینگتره ، بۆیه هه‌موو هێزی خۆی بۆ ڕاگرتنی خۆی ڕاده‌گرێ له کاتی ته‌نگانه‌دا!
ده‌ڵێم ئه‌وه نییه ده‌بینی ده‌ردی سابڵاخ بۆ سه‌رده‌شت و مریوان و بۆکان ده‌چێ و هاوار له‌وان هه‌ڵده‌ستێ؟
ده‌ڵێ ئه‌م سیستێمه هه‌ڵه‌شی تێیدا هه‌یه به‌ڵام له درێژخایه‌ن دا ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر هه‌مان مه‌نتیق!
ده‌زانم خۆی له‌م قسه‌یه زۆر دڵنیا نییه، ڕه‌نگه قه‌ت نه‌که‌وێته‌وه سه‌ر هه‌مان فرمووڵ، مرۆڤ پێشبینی ناکری!
له لایه‌که‌وه ده‌بینم مه‌گه‌ر ساڵیانه ئێمه وه‌ک کوردێک بۆ هه‌موو کورده‌کانیتر له کاتی شین و شایی دا نه‌بووین؟ ئه‌ی کوا هاوده‌نگی باشوور و باکوور؟ بۆ ئێستا جیاوازین؟ من کوردی رۆژهه‌ڵاتم و ئه‌وان کوردی شوێنی‌تر؟ مه‌گه‌ر ده‌رد ده‌ردی هه‌موومان نییه؟ئه‌ورۆ له تۆ ده‌قه‌ومێ، به‌یانی له من!
چه‌ند ڕۆژه ئه‌م بیره ئازارم ده‌دا که ئه‌و هه‌مۆ بێده‌نگییه بۆ، کاتێک ئه‌وه‌ی به ڕه‌گه‌زبه دوژمنی خۆتی ده‌زانی هاواری هاوده‌ردی ده‌گه‌ڵت هه‌یه؟ دیتم هه‌ر من نیم ئه‌وه ئازارم ده‌دا هێمنی دراوسێ زۆر به جوانی ئه‌مه‌ی نووسیووه و به‌ڕاست پێویست نییه من شتێکیتری له سه‌ر دانێم!
سارتر ده‌ڵێ: روناکبیر خۆی به به‌رپرس ده‌زانی نه‌ک له به‌ر زانایی، ئیمان یان بڕوا و نه‌ک له به‌ر شایان بوونێکی تاێبه‌ت، به‌س له به‌ر ویست!
بڵێی که‌ی روناکبیری کورد خاوه‌ن ویست بێ؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر