پێم وا بوو ئێستا که له ماڵم زۆرتر لێره ده‌نووسم، به‌ڵام نووسین نایه! هه‌فته‌یه‌کی ناخۆش تێپه‌ر بوو به کۆڵێک هه‌واڵی ناخۆشه‌وه. له سێداره‌دانی ئه‌و گه‌نجانه له ئیران و ناسازی بێ ده‌رمانی خۆشه‌ویستێک ،بۆته هۆی ئه‌وه رۆژێ هه‌زار جار به بیرم دا بێ که من تاوانبارم له دروست کردنی گه‌نمیله.... ئه‌م دونیا ناخۆشه شوێنێکی باش نییه بۆ هیوای به ژیان. بڵێی دواتر گه‌نمیله چه‌ند جار به گژمدا بێ له سه‌ر ئه‌وه، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی من به گژ داییکم دا ده‌هاتم؟
ده‌زانم تاوانبارم به‌رانبه‌ر به گوناحێکی خۆش... به‌ڵکو تامی بوونی گه‌نمیله له بیرم به‌رێته‌وه ئه‌م دونیایه چه‌نده بێروحمه!
ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆ خۆشه‌ویستییه نه‌با چمان کردبا؟
ئێستا گه‌نمیله ئاگای لێ نییه چه‌نده‌م خه‌ون و خه‌یاڵ هه‌یه بۆی... پێویست نییه که‌س پێم بڵێت، خۆم ده‌زانم چه‌نده نه‌دی و بدیم! داوام کردووه که خوێنی ناو‌کی راگڕن بۆ داهاتوو، له‌م خوێنه دا سیلولی پایه‌ی مناڵ هه‌یه که نزیکترین سیلوله به مناڵ بێ ئاڵ و گۆڕ... ئه‌وه‌ش هیوایه‌که به داهاتوو تا ئه‌گه‌ر زانست ئه‌وه‌نده په‌ره‌ی پێیدا کرد که بتوانن چاری نه‌خۆشییان به‌م سیلولانه بکه‌ن، گه‌نمیله‌ی من په‌کی نه‌که‌وی... شتێک وه‌کوو کرینی لاتاری به هیوای ده‌وڵه‌مه‌ند بوون!
......................................................................
په‌ریله چه‌ند مانگ له‌وه پێش کراسێکی بۆ ناردبووم که ئه‌وکات پڕ به به‌رم بوو... له‌و کاته‌وه ئه‌م کراسه هه‌ر له به‌ر ده‌کرێته‌وه و ده‌شوردرێته‌وه و هه‌ر چی من زگم دێته پێشتر و زلتر ده‌بم دیسان به به‌رم ده‌بێته‌وه... شتێکه وه‌ک چیرۆکێک که به مناڵی خوێند بوومه‌وه، باسی کارگێکه که کاتی باران حه‌یوانه‌کانی چیرۆکه‌که له بچووک بۆ گه‌وره له ژێری په‌نا ده‌گرن و دیسانیش جێگه‌ی هه‌یه بۆ په‌نادان به ئه‌وانیتر... کراسی په‌ریله له‌گه‌ڵ من گه‌وره ده‌بێ.
.......................................................................
پێنج رۆژ ماوه بۆ بێنه‌هایه‌تێک که کۆتایی نایه....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر