که‌س هه‌یه چاوه‌روانی ژان بێ؟ ... چاوه‌رێی ژانێکم که گه‌نمیله ده‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. به هه‌ر بریسکه‌یه‌ک یان ورکه ژانێک ده‌ست به زگم ده‌گرم و ده‌گه‌ڵ خۆم ده‌ڵێم ها ئه‌وه هات... گه‌نمیله به‌یانی 40 هه‌فته‌ی ژیانی پڕ ده‌کاته‌وه و له ئێستاوه‌را تا هه‌فته‌یتر هه‌ر ده‌مێک له‌وانه‌یه به‌شی دووهه‌می ژیانی ده‌ست پێ بکات.
پێی ده‌ڵێم خۆی حازر کات بۆ به‌شی ژانی خۆی. مرۆڤ به‌خته‌وه‌ره هه‌وه‌ڵ ژانی ژیانی له بیر نامێنێت ، بڵێی ئه‌گه‌ر له بیری مابا شێوه‌ی ئێستای ژیان چۆن ده‌بوو؟
جارێ چاوه‌رێی ژانم و هیچیتر.....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر