۱۳۸۱/۰۶/۱۴
كارتۆنێك شڕ و شاڵات و كوته كاغه‌زم هه‌یه وه‌ك قه‌برستانی بیره‌وه‌ریان ده‌چێت، هه‌ر كه‌ڕه‌ته‌ی ژووره‌كه‌م هه‌ڵده‌گرمه‌وه ئه‌و كارتۆنه هه‌ڵده‌رێژرێت و به‌شێك له شته‌كانی لێ فڕێ ده‌درێت و به‌شێكی دی دێته سه‌ری....وه‌كوو خه‌زێنه‌یه‌ك! ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی لێی ماندو بووم و بۆ له به‌ر چاو را‌گرتن نابێت، ده‌چێته ناو كارتۆنه‌كه،... ئه‌وانه‌ی هه‌ر له بیرمدا نه‌ماون یان بۆیان نییه له بیر بمێنن، ده‌چنه ناو ته‌نه‌كه‌ی زبڵ ....
ئه‌و جاره كه كایه‌ی ئاڵ و گۆری خه‌زێنه‌كه‌م هاتبوو، ده‌فته‌رێكی ته‌له‌ێفوون و ناو و نیشان هاته به‌ر ده‌ستم. 4 ساڵ پێش كاتی راگوێستنم بۆ ئێره ئه‌و ناو و نیشانانه‌م كوێ كردبۆوه....ناو و نیشانی ئه‌وانه‌ی لام زۆر گرینگ بوون... كه چاوم پێدا خشاند به‌شێكی زۆری نێوه‌كان نامۆ بوون له لام، به‌شێكی تر به كزی وه‌بیرم ده‌هاتن و چه‌ند كه‌سێك كه قه‌ت له بیرم ناچنه‌وه...
دڵم ته‌نگ بوو به له بیرنه‌مانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتی خۆی لام گرینگ بوون...... هه‌ر وا به هاسانی دوای ماوه‌یه‌كی كوورت مرۆڤ له بیر ده‌چێته‌وه، ده‌بێته نووسراوه‌یه‌ك له سه‌ر په‌ره كاغه‌زێك، ئه‌ورۆ له خه‌زێنه‌ی بیره‌وه‌ری، سبه‌ی له ته‌نه‌كه‌ی زبڵی!
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر