له ئاخر ڕۆژی فێستیڤاڵی فیلمی تورونتو توانیم فیلمی زیندانی ژنان ببینم، ریزێكی دوور و درێژ بۆ فیلمه‌كان گیرابوو ، ژنێك كه له پێش من راوه‌ستا بوو، له به‌ر بێتاقه‌تی سه‌ری قسانی كردوه و دوای گله‌یی له هه‌وای گه‌رم و ئه‌و شتانه، پرسی بۆ كام فیلم ده‌چم، كه وڵامم داوه پرسی هی كام وڵاته؟ گوتم ئێران... وه‌ك شتێكی زۆر به نرخی له كیس چووبێت گووتی: زانیبام منیش ده‌هاتم بۆ ئه‌و فیلمه، ئێستا ده‌چم بۆ Who Has Seen the Wind .. گووتی پار فیلمێكی زۆر جوانم له ئێرانه‌وه دیوه و تا ماوه‌یه‌ك له بیرم نه‌چۆته‌وه، له‌و ده‌م را تێده‌كۆشم هه‌موو فیلمه‌كانی ئێران ببینم.
پرسیم، كام فیلم بوو ؟ گوتی: كاتێك بۆ سه‌رخۆشی ئه‌سپان... باسی كوردانه، دیوته؟ گوتم: به‌ڵێ .... خۆم كوردم!
سه‌رتان نه‌یه‌شێنم به هۆی عاده‌تی كورده‌واری له‌گه‌ڵ ژنه ده‌ستمان كرد به باسێكی دوور و درێژ له سه‌ر سیاسه‌ت و شه‌ر... و ته‌یر و توور، ماوه‌ی ساعه‌تێك كه چاوه‌رێی چوونه ژوور بوین پر بۆوه و له ئاخر دا ژنه‌كه هیوای وڵاتێكی كوردی بۆ خواستین هه‌تا فیلمی كورد نێو و نیشانی خۆی هه‌بێت. گووتی : من دڵم روونه...ته‌مه‌نێكی زۆرم به‌سه‌ر بردوه به‌ڵام قه‌ت وه‌ك ئێستا ئاڵ و گۆری وڵاتانی تر به رای من به‌ر چاو نه‌بۆت ، ره‌نگه ده‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ئێوه‌ش ببن به خاوه‌ن وڵات..
منیش گووتم : ره‌نگه وا بێت........ Who Has Seen the Wind ؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر