هاورێیه‌كی ئازه‌ریم هه‌یه ناوی ئازه‌ره كه بۆ هه‌وه‌ڵ جار له رێگه‌ی ئه‌و وێبڵاگم ناسی... ئه‌و دۆسته به‌رێزه زۆری پێ خۆش بوو كه ئێمه‌ش وێبڵاگمان به كوردی پێك هێنا و هه‌وه‌ڵ كه‌س بوو ئادره‌سی منی له وێبڵاگی خۆی نووسی و هه‌روه‌ها خۆی لۆگۆی ماڵپه‌ڕی ژنی ساز كرد و داێبه‌زانده سه‌ر وێبڵاگه‌كه‌ی.... ئێستا رۆژ نییه ئی‌مه‌ێڵ یان په‌یامی به ده‌ست نه‌گات كه وا ده‌زانن ئه‌و كورده و زۆر جاران به كوردی په‌یامی بۆ ده‌نێرن، دیاره منیش ده‌بێ بۆی وه‌ڕگێرم... ؛)
به سه‌ری شێخی بیاره‌ی ئه‌و دۆسته‌ی من كوردی نازانێ جگه له 2-3 وشه‌ی خۆم فێرم كردۆت، ئه‌گه‌ر به كوردی بۆی ده‌نووسن بزانن كه ئه‌وه منم بۆی ده‌خوێنمه‌وه... جا خۆم و ئینسافی خۆم، حه‌زم لێ بوو چاكی بۆ وه‌رده‌گێرمه‌وه، ده‌نا هه‌ر كابرای نووسه‌ر پیاو خراپ ده‌كه‌م ... وا مه‌كه‌ن له داخان لۆگۆی ئێمه پاك كاته‌وه!!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر