رۆژ به بۆنی نانی ته‌ڕ كرا‌و و په‌نیری كووپه و ده‌نگی ئیستكانان كه لێك ده‌درا ده‌ستی پێ ده‌كرد... ده‌نگی دایكم كه بانگی ده‌كردم .... خۆم مات ده‌كرد، وڵامم نه‌ده‌داوه... خۆشترین به‌شی رۆژ بوو بۆ من، ساتێك گوێ بگرم و بۆن بكه‌م... گوێ له خه‌ونه‌كانیان، له باسه‌كانیان...دایكم خه‌ونه‌كانی ده‌گێراوه، بابم به ئارامی گوێ بۆ راده‌گرت...ره‌نگه ئه‌وه تاقه كاتێك بوو بابم گوێ ده‌گرته هه‌موو قسه‌كانی دایكم ... كه ته‌واو ده‌بوو بۆی ته‌فسییر ده‌كرده‌وه و خه‌ونی خۆی ده‌گێراوه... باوه‌ریان به خه‌ون هه‌بوو.
رۆژێك بابم زوو له خه‌و هه‌ستا، ئاخر خه‌ونی بۆ دایكی خه‌واڵووم گێراوه و وه‌ده‌ركه‌وت... دایكم له بیری نه‌ما كه چی بۆ باس كرد.... به‌ڵام هه‌ر چی بوو ئاخر خه‌ونی بابم بوو.......
زۆر ساڵ تێپه‌ر بوو، له بۆنه‌كان بۆنێك كه‌م بوو، و ده‌نگێكیش كه‌م..... دایكم خه‌ونه‌كانی بۆ ئێمه ده‌گێراوه...كه‌س تا ئاخری خه‌ونه‌كه گوێ رانه‌ده‌گرت... بروایه‌ك به خه‌ون نه‌مابوو!
هه‌موو بۆنه‌كان و ده‌نگه‌كان ته‌واو بوون، نازانم دایكم ئاخر خه‌ونی بۆ كێ باس كردوه... كه‌س هه‌بوو گوێ راگرێ؟
ئێستا به‌یانان بۆ من ناخۆشترین كاتی رۆژه... كاتی تاسه‌ی هه‌موو كه‌س و ده‌نگ و بۆنێك.... ئه‌و تاسه‌یه‌ی كه وات لێ ده‌كا نه‌توانی له ناو جێگا خۆت مات كه‌ی...هه‌ڵدێی بۆ ناو هه‌را هه‌رای ژیان به‌ڵكو ئه‌و هه‌موو به‌تاڵاییه بشارێوه........
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر