كێ بێ له من ماندووتر بێ؟!
من خۆشه‌ویستێكم هه‌بوو،
وه‌كوو دڵۆپه فرمێسكێك،
له گڵێنه‌ی چاوه‌كانما قه‌تیس مابوو،
له ڕۆژێكی به‌هاری ساڵی حه‌فتادا
له چاوه‌كانم جیا بۆوه
له‌وڕۆژه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ
من دێوانه‌ی
ئه‌و دڵۆپه فرمێسكه بێ سه‌رو شوێنه‌م
هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م،
جارێكی دی ، بۆم ناكرێ بیگێڕمه‌وه ناو گلێنه‌م!
******
كێ بێ له من ماندووتر بێ؟!
من خۆشه‌ویستێكم هه‌بوو،
وه‌كوو هه‌ناسه‌یه‌كی پاك،
له سی‌یه‌كانما، هێلانه‌ی خۆی چێ كردبو،
له ڕۆژێكی به‌هاری ساڵی حه‌فتادا،
وه‌ك باڵنده،
تۆراو سی‌یه‌كانمی به‌جێ هێشت.
له‌و ڕۆژه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ
هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م، ئاخ ، ناتوانم،
ئه‌و هه‌ناسه ئاواره‌یه بدۆزمه‌وه،
كۆی كه‌مه‌وه،
بیگێرمه‌وه ناو سی‌یه‌كانم!
"په‌شێو"
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر