له ماڵی ئاورینگ دا چاوم كه‌وته باسی زمانی پیاوانه - زمانی ژنانه.
له باری زمانه‌وانیه‌وه نازانم له زمانی كوردی دا وشه "نێرێتی" و "مێیه‌تی" هه‌یه یا نا، به‌ڵام له باری ماناوه زۆرجار ئه‌م وشانه‌ی كه جنسی مرۆڤ ده‌ناسێنن، به چاك و خراپ مانا ده‌كردرێنه‌وه... له‌و كاته‌داهه‌ر وشه‌یه‌كی نێرێتی بگه‌یێنێ مانای چاكه و باشی بۆ مرۆڤ هه‌یه و هه‌روشه‌یه‌ك مێیه‌تی بگه‌یه‌نێ مرۆڤ له ئاستی "پیاوچاكی" داده‌به‌زێنێ!
بۆ وێنه كاتێك به ته‌مای تاریفی چاكه‌ی ژنێك یان پیاوێك! بن، سفه‌تی پیاوانه‌ی ده‌ده‌نێ ...
** وه‌ك پیاوان وایه....
** زۆر پیاوهاته به‌رچاوم...و هتد
یان كاتێك به ته‌مای جنێو و سووك كردنی پیاوێك بن، ئه‌و وه‌ك " ژن " به پێناسه‌ی " ژنانه" ده‌ناسێنن...
** ژنانیله‌یه...
** وه‌ك ژن سه‌ری داخست...
** ده‌لێی ژنه.... و هتد
هۆی سه‌ره‌كی ئه‌و شێوه به‌كار هێنانه‌ی ئه‌م وشانه ژێرده‌ست و بێده‌سته‌ڵات زانینی ژن و ده‌ست رۆێشتویی و خودا بوونی پیاوه. به ڕای من ژنان تا ئه‌و ده‌مه‌ی وه‌ك مرۆڤێك له كۆمه‌ڵگای خۆیان دا جێگه‌ی خۆیان نه‌گرنه‌وه ناتوانن چاوه‌رێی ئاڵ و گۆڕ له سه‌ر زمان بن. ئه‌و به‌شه له زمان كه به زه‌قی وشه ده‌كاته تایبه‌ت به پیاو یان ژن ڕه‌نگه بتوانن بگۆڕن به‌ڵام ئه‌و بیره‌ی ژن به سووك ده‌زانێ و پیاو به ته‌واو و كه‌ماڵ، بێ ئاڵ و گۆڕی بیری پیاومه‌زن ناگۆڕدرێ . له سه‌ر كاغه‌زیش نه‌مێنی له سه‌ر زمانان هه‌ر ده‌مێنێ!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر