ده‌مه‌وێ سه‌ری باسێك لێره بكه‌مه‌وه، به قه‌وڵێ ئه‌و براده‌ره هه‌ویرێكه ئاوی زۆر ده‌با... شتێكی من ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م شێوه‌ی ره‌خنه له بیر و ڕایه‌كی ئاڵۆزه....
من خۆم له سه‌ر باسی مافی ژن به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووم كه تا ئه‌و رۆژه‌ی ئێمه مه‌سه‌ڵه‌ی ژن له روانگه‌ی ژنانه- پیاوانه چاو لێ كه‌ین و له دوای خه‌تابار بگه‌رێین قه‌ت ناگه‌ێنه هیچ كوێ و هه‌ر وا ئاڵۆزایی زۆرتر ده‌كه‌ین...
من نووسراوه‌ی دوێنێم بۆیه نووسی چون چاوم كه‌وت به عێنوانێكی گشتی و له ژێر عێنوانه‌كه نموونه‌یه‌كی تاێبه‌ت كه زۆر كه‌م وه‌به‌ر چاو دێت به تاێبه‌ت له نێو كورده‌واری دا، هه‌وه‌ڵ پرسیارم كرد ئه‌وه باسی ژنی كورده، بۆ ئه‌وه‌ی بزانم به هه‌ڵه تێ نه‌گه‌ێشتووم! وا دیاره وا بوو! بۆیه بۆ فشه ئه‌و نووسراوه‌ی ژێره‌وه‌م نووسی....چاوه‌رێی بووم چه‌ند كه‌سێك بڵێن كوا پیاوی كورد هه‌موو ئاوان به‌ڵام دیاره كه‌س ده‌نگی هه‌ڵنه‌هێنا( یان هه‌موو له خۆیان وه‌شك بوون؟! ) ، هاورێیه‌كی خۆم نه‌بێ كه پێی سه‌ێر بوو وام نووسیوه...
زۆر به ئاسانی ده‌توانین پیاوی كورد تاوانباری زوڵم له ژن بكه‌ین یان به عه‌كسه‌وه... له‌و نێوه‌دا ئه‌وه‌ی له بیرمان ده‌چێ بیر و باوه‌رێكه به زه‌مان ده‌گۆڕدرێت و هانده‌ری پیاومه‌زنی یان ژن‌مه‌زنیه(كه به خه‌ونیش نایه‌ته به‌ر چاومان به‌ڵام بیر و ڕایه‌كه‌ی لایه‌نگری هه‌یه!)
ئه‌و بیر و ڕایه ده‌توانێ هه‌م ژن خاوه‌نی بێ و هه‌م پیاو و هه‌ردوو ده‌توانن به‌كاری بێنن، گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و بیر و ڕایه هۆی نایه‌كسانی ئاستی ژن له كۆمه‌ڵگایه‌دایه و ده‌توانێ بگۆردرێت.
ره‌خنه گرتن له ویستی ژنێك كه داواكاری به‌رگری له مافی ژنه به‌ڵام به دووی كڵاوی خواری پرێستیژی بورژوازی ده‌كه‌وێ به جێی خۆی...به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه پیاو به هه‌ناسه‌سارد زانین و كۆڵی ده‌ستی ژن زانین و له ئه‌نجام دا هه‌ر ویست و دژایه‌تێك به نێوی فێمێنیسم خستنه ژێر پرسیار،هه‌ر وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه‌ی من له ژێره‌وه له پیاوێ كورد سازم كردوه هه‌ڵه‌یه، راسته زۆر كه‌س هه‌یه وه‌كو ئه‌وان به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو پیاوی كورد نییه... هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی هه‌موو ژنێكی كورد وه‌كو یه‌ك بۆ مافی ڕه‌وای خۆیان هه‌نگاو هه‌ڵناهێنێ...
پێم خۆشه ڕای ئێوه‌ش بزانم!؟؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر