سه‌یره، سه‌یریش نییه ژن قه‌دڕی ئه‌و پیاوه زوڵم لێكراوه‌ی كورد كه رۆژ تا ئێوارێ له ژێر زوڵمی ژن دا ده‌توێته‌وه نازانێ و وه‌كو ژنانی تری جیهان داوای مافی ره‌وای خۆی ده‌كات. نازانێ ئه‌وه‌ی قوربانییه پیاوی كوردی به‌سته‌زمانه! له‌ڕاستیدا به‌پێچه‌وانه‌وه پیاوی كورد زۆر زوڵمی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن ژنه‌وه!
رۆژ تا ئێوارێ ده‌بێ پاسه‌وانی شه‌ره‌ف و نامووسی ژن بێ، بچێته هه‌ر شوێنێك ده‌بێ پاسه‌وانێك له جێی خۆی دانێ! له جیاتی خۆی و ژن بیر بكاته‌وه، له جیاتی خۆی و ژن بریار بدات، نامووس و شه‌رفی نه‌خاته به‌ر ده‌ستی پیاوی تر و ئه‌گه‌ر لێی وه شك كه‌وت زه‌حمه‌تی پاك كردنه‌وه‌ی عار ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی پیاوی هه‌ناسه سارد! بڕیا هه‌ر ئه‌وانه ده‌رد با، پیاوی بێبه‌ش له‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستی ژن دا نابێ ڕێی بدا كه ژن هه‌ست به خۆشه‌ویستی بكات نه‌كا ژن داوای مافی ناره‌وا بكات! هه‌روه‌ها جار و بار تووشی دوو روو بوون و در‌و و ده‌له‌سه ده‌بێ، ئاخر با به نه‌زان و كۆنه په‌ره‌ستی نه‌زانن، هه‌ركات ژنه‌كه‌ی ئاگادار نییه داوای مافی ژنان و خراپه‌ی پیاومه‌زنی ده‌كا و پیاوه‌كانی ترله‌م بابه‌ته‌وه سه‌ركۆنه ده‌كا.
به روانگه زۆر مۆدێرنه و حه‌ز له مۆدێرنیزم ده‌كات، كاتی وایه زۆرتر هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ و داوای پۆست مۆدێرنیزمیش ده‌كات، ژیانی ده‌ره‌وه به‌و بروایانه هاسانتره، به‌ڵام به‌هه‌شتی ماڵه‌وه‌ی له سه‌ر بناغه‌ی تاكه خوا، خوای پیاو ساز كراوه...
به‌راست پیاو زۆر زوڵمی لێده‌كرێت له لایه‌ن ژنه‌وه، دوای ئه‌و هه‌موو ئاگاداریه ژن ئێستاش مه‌منوون نییه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر