دیاره دۆستێكی به‌رێزمان تووشی گرفتی وایرووس بووه و له دێی وێبڵاگ تۆراوه و ماڵاوایی لێ كردوین. زۆر جار من له رێگه‌ی ئیمه‌ێله‌وه ئاوا وایرووسم بۆ ناردراوه ، جار و بار سه‌رچاوه‌ی وایروسه‌كانم دۆزیوه‌ته‌وه و به خاوه‌ن ئادره‌سم راگه‌یاندووه.
چون له خوێن شیرین بوون و ره‌زا سووك بوونی خۆم ئه‌رخه‌یانم ده‌زانم كه‌س به ویستی خۆی وایرووسم بۆ نانێرێ! به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه ڕێگه‌ی پێش گرتن له وایرووس بزانین، ده‌نا سه‌هله وێبڵاگ ئاوا ده‌بێ ته‌ركی دونیایه‌ش بكه‌ین...
بۆ پێش گرتن له وایروس:
- باشه كه پرۆگرامێكی ئانتی وایرووس كه زوو به زوو بانكی ئانتی وایرووسه‌كانی خۆی به رۆژ ده‌كاته‌وه له سه‌ر كامپیوتێره‌كه‌تان هه‌بێ ، AVG پرۆگرامێكی باشه كه ده‌توانن به‌ڵاش كه‌ڵكی لێ وه‌رگرن.
- پرۆگرامی ئانتی وایرووسه‌كه‌تان له كاتی پێویست دا به رۆژ بكه‌نه‌وه...
- كاتێك له وێبڵاگ ئادره‌سی ئیمه‌ێل ده‌نووسن (له چوارچێوه دا) له جێێ @ باشتره at دانێن...
- باشتره له سرویسی گشتی ئیمه‌ێل وه‌ك hotmail یان yahoo بۆ ناردنی ئیمه‌ێل و وه‌رگرتنی كه‌ڵك وه‌رگرن ، چوون زۆربه‌ی worm-ه‌كان له پرۆگرامه‌كانی ئیمه‌ێل وه‌ك Micosoft Outlook و outlook express و .. هتد.. بۆ بڵاو بوونه‌وه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و كه‌سێكی تووشی وایرووس هاتووه، به بێ ئه‌وه‌ی بزانێ به نێوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمه‌ێڵیان بۆ ناردووه بۆ كه‌سانێكی تر و خۆی وایرووس یان worm ده‌نێرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئیمه‌ێلێك وایرووسی هه‌بێ ئه‌و سرویسه گشتییانه زۆركات ئاگادارتان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌توانن راسته‌وخۆ ئیمه‌ێله‌كه پاك كه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ئادره‌سێكی تایبه‌ت وایروستان بۆ ده‌نێرێ باشتره به خاوه‌ن Domain رابگه‌یه‌نن. Domain به‌شی ئاخری ئیمه‌ێله وه‌ك hotmail.com. ئه‌وكات خاوه‌نDomain ئه‌و ئیمه‌ێله وه‌لا ده‌نێ و "دوژمن" ناتوانێ وایرووس له‌و ئادره‌سه‌وه بنێرێ.
رێگه‌ی تر block كردنی ئادره‌سێكه كه وایرووس ده‌نێری.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر