به ته‌ما بووم ماوه‌یه‌ك نه‌نووسم، بۆ؟... نازانم!
ئێستا ئه‌وه ده‌ستم كرده‌وه به نووسین، دیسان بۆ؟ ... نازانم! ره‌نگه ئاڵ و گۆری ماڵه‌كه‌م هۆی دووباره نووسینم بێ! له قه‌دیمه‌وه هه‌ر كات ده‌بوو ده‌رسم خوێندبا ، ده‌رس خوێندنم بۆ نه‌ده‌هات هه‌تا ماڵ یا ژوره‌كه‌م كۆ نه‌كردباوه... كه ماڵم وه‌كۆ ده‌كرد ئه‌وه‌نده ماندوو ده‌بووم ده‌رسم بۆ نه‌ده‌خوێندرا!!
ئێستا ماڵی وێبڵاگ تۆز ته‌کێن كراوه... به‌ڵام بۆخۆم زۆرم ماوه تۆز ته‌كێن بكرێم... وا دیاره جارێ نابێ چاوه‌ڕێ بم!!
وه‌ك هه‌میشه هه‌موو به‌یانان سه‌ردانی ماڵه‌كه‌تانم كردووه ، هه‌رچه‌ند ده‌ڵێی ئه‌گه‌ر من نه‌نووسم ئه‌وانی تر نووسینیان نایه!! ( وه‌ك مه‌ته‌لی مێرووله‌كه ئاو ده‌ێبرد گووتی ئه‌وه دۆنیا سێڵاو ده‌ێبا!)
ئێستا له سه‌ر چه‌ند خاڵ ده‌مه‌وێ بیر و ڕای خۆم باس كه‌م :
* وێبڵاگ و چونێتی به كار هێنانی... به ڕای من وێبڵاگ مڵكی بابی كه‌س نییه، شێوه‌یه‌كه بۆ ده‌ربرینی ئه‌و شته‌ی تاكه كه‌س به ته‌مایه باسی بكات . نه ده‌توانی چوارچێوه‌ی بۆ دابنێی نه ده‌توانی كه‌س له به‌كار هێنانی چوارچێوه‌یه‌كی خۆی به دڵێتی بپارێزی... ره‌نگه وێبڵاگ ببێته جێگه‌یه‌ك بۆ به تاقی كردنه‌وه‌ی دێمۆكراسی... هه‌ر كه‌س خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاته له ماڵی خۆی دا ئه‌وه‌ی پێی خۆشه بینووسێ، و خۆی ببێته به‌رپرسی نووسراوه‌كه‌ی! و هه‌ر كه‌س پێی خۆشه بیخوێنێته‌وه!
هه‌وه‌ڵ وێبڵاگه‌كانی كوردی له لایه‌ن به‌رده‌قانی و من دامه‌زراون... دیاره یارمه‌تی كاك به‌رده‌قانی نه‌با قه‌ت دانه‌ده‌مه‌زران، به‌ڵام دڵنیام كاك به‌رده‌قانیش كه ئێمه به كوێخای دێی بانگی ده‌كه‌ین به ته‌ما نییه كوێخایه‌تی له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ینووسین بكات... ره‌نگه هه‌ركات تووشی كێشه‌ی تێكنیكی ببین وه‌بیرمان بێته‌وه ئه‌و دێیه كوێخای هه‌یه!
كه وایه بۆ ئاوه‌دان بۆنه‌وه‌ی زۆرتری ئه‌و دێیه باشه سه‌ربه‌ستی نووسینمان هه‌بێ و نه‌چینه چوارچێوه‌ی ویستی كه‌س!
* واریپاڵ پێشنیاری دانانی ماڵپه‌ڕێك بۆ فێر بوونی زمانی كوردی كردووه، پێشنیارێكی باشه به‌ڵام؛
1. ده‌بێ شاره‌زای زمانه‌وانی ئه‌و كاره‌ی بكات ...
2. چه‌ند ماڵپه‌ڕی كوردی ده‌ستیان به ئه‌و گرینگه كردووه، ئه‌گه‌ر كاره‌كانیان ته‌واو نییه یان هه‌ڵه‌یان هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان خۆشه هه‌نگاوێك بۆ فێر كردنی زمانی كوردی هه‌ڵێنن ده‌توانن یارمه‌تی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان بده‌ن. لێره دا ئادره‌سی چه‌ند ماڵپه‌ڕ ده‌نووسم كه له ماڵپه‌ره سه‌رچاوه‌كان دا هاتوون :
- ده‌بستانی كوردی
- مه‌ڵبه‌ندی زانیاڕێك بۆ زمانی كوردی
هه‌روه‌ها:
- زاراوه‌ی كرمانجی
دیاره ماڵپه‌ڕی تر هه‌یه كه ته‌رخان كراوه به فێركردنی زمانی كوردی به‌ڵام وه‌به‌ر چاوی من نه‌هاتوه، ده‌توانن نێو و ئادره‌سیان له به‌شی كامێنت دا بێنن....
* ئێستا 20 نێوی وێبڵاگ له نێو ریزی وێبڵاگی كوردی دا هه‌یه. به ره‌نگ و شێوه و هه‌روه‌ها نێوه‌رۆكی وێبڵاگه‌كان هه‌ر یه‌كه‌ی تایبه‌تن، هۆێه‌كی ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سه‌ی به ته‌مایه شێوه‌یه‌كی تازه به تاقی كاته‌وه و ئه‌وه جێی خۆشییه! ره‌نگه ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ی كورد له سه‌ر زه‌وی وه‌ده‌ستی ناهێنێ بتوانێ له‌م دونیا خه‌یاڵیه دا به تاقی كاته‌وه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر