ئه‌م هه‌واڵه‌ی ژن باسی كردووه سه‌رنجی راكێشام، پێشتر بیستبووم به‌شێك له‌م رێكخراوانه‌ی ژنان كه له وڵاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێك هاتوون، یارمه‌تی ژنان له‌م باره‌وه ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌م كچانه‌ی به مناڵی ده‌ست درێژیان پێ كراوه ، له به‌ر مه‌ترسی كوژرانیان له سه‌ر پاراستنی نامووس به ده‌ست بنه‌ماله‌كه‌یان، "په‌رده‌ی" ساز ده‌كه‌نه‌وه.
دیاره ئه‌م رێكخراوانه زۆر نین و ئاگاداری ئه‌م كچانه‌ش له‌م مه‌سه‌ڵه‌یه كه‌مه. لێره دا حه‌وڵ دان هه‌ر پاراستنی گیانی ئه‌م كه‌سانه‌یه. درونه‌وه‌ی په‌رده له‌م ده‌رد و خه‌فه‌ته‌ی كه كچێكی ده‌ست درێژی پێكراو تووشی بۆ هیچ كه‌م ناكاته‌وه.
ئه‌و چاره‌سه‌ر كردنه بۆ ژنان وه‌ك دانی مۆرفین به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه وایه، ده‌رمان نییه هه‌ر به‌س تاوێك ئارامی دێنی!
گرینگ ئه‌وه‌یه: چ ئێمه بمانهه‌وێ یان نه‌مانهه‌وێ، خه‌ڵكێكی زۆر له نێو كۆمه‌ڵگایه‌ك وه‌ك كورده‌واری باوه‌رێ به به‌كاره‌تی كچ پێش زه‌ماوه‌ند هه‌یه، هه‌ر وه‌ها كچانێك هه‌ن یا به ویستی خۆیان و زۆر كاتیش به ده‌ست درێژی ئه‌م "كچێنیه" له كیس ده‌ده‌ن. ئه‌م راستییانه تۆز نییه له سه‌ر ئه‌م كۆمه‌لگایه نیشتبێ و به فو یان ده‌سره‌یه‌ك بیته‌كێنی. مه‌ودای پێویسته تا بگۆردرێ.
پرسیار ئه‌وه‌یه: ده‌بێ گیان یان ژیانی ئه‌م كچانه له به‌ر باوه‌ری ئه‌وانی تر بخرێته مه‌ترسییه‌وه؟
پرسیارێكی تر ئه‌وه‌یه: راگه‌یاندنی ئه‌م سرویسه‌ی هه‌یه، نابێته هۆی بێباوه‌ری زۆرتری ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی باوه‌ریان به‌م چه‌شنه تابۆیانه هه‌یه به‌رانبه‌ر به ژن؟ و ئایا ئه‌وه زۆرتر گڕفتی بۆ ژنی رۆژهه‌ڵاتی ساز ناكا؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر