ده‌فتره‌ێكی سه‌وزت هه‌بوو، مه‌شقت تێدا ده‌نووسێوه... ده‌فته‌ر نه‌بوو كۆنه ساڵژمێرێكی بێ كه‌ڵك بوو... ئه‌و مه‌شقانه‌ی قه‌ت ته‌واو نه‌ده‌بوون...دوێنێ شه‌و هاتی خه‌ونمه‌وه، داوای ده‌فته‌ره‌كه‌ت كرد...هه‌موو كه‌لێن و قوژبنێكی گه‌ڕام نه‌مدیته‌وه... ئێستاش كه هه‌ستاووم، ئه‌وه هه‌ر ده‌گه‌ڕێم، نایبینمه‌وه... بڵێی له كوێ بێ ؟؟
داوات كردبوو نێوی هه‌موانت بۆ بنووسم... گووتت، زانیبام نووسینی ئاسان نییه نێوێكی‌ترم لێ ده‌نان.....
با هه‌ستم ئه‌و ده‌فته‌ره‌ی ببینمه‌وه... گه‌رچی دڵنیام لێره‌ت جێ نه‌هێشتووه... وه‌كوو هه‌موو بیره‌وه‌رێكانت له‌گه‌ڵ خۆت بردوته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر